ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
زیاتر لە ||٣٥٠٠|| سایت کە هەڵەی SQL هەیە \|دیاری|/
نووسه‌ری بابه‌ت:aaashvan دواترین وه‌لام:كه يوان جاف ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:15 جاری بینراو:309 كات:دوێنێ
دەمەوی مۆبایلم روت بکەم mi poco f1
نووسه‌ری بابه‌ت:DaLian دواترین وه‌لام:DaLian ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:83 كات:11-14-2019
فەیس بوکت دیسەبڵ بووە؟ وەرە چاکیکەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:Amanj king ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:1239 كات:11-13-2019
خولی هاكی كۆمبیته‌ر (موبایل و فیس بووك و سایت )
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:yousif1 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:9 جاری بینراو:265 كات:11-12-2019
کێ لە ۆرد پرێس شارەزایە تکایە وەرنە یارمەتیم
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:new viros ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:475 كات:11-11-2019
Bitcoin بیتکۆین
نووسه‌ری بابه‌ت:AkaRanD دواترین وه‌لام:hack bo Android ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:257 كات:11-11-2019
چۆن لەڕێگەێ IPموبایل هاک دەکرێت ئەگەر لەسە ر هەمان هیلبن
نووسه‌ری بابه‌ت:hawlerpc دواترین وه‌لام:wrea.akoy ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:218 كات:11-10-2019
هاورییان چۆن هیرش بکه ینه سه ر که نالی tv?
نووسه‌ری بابه‌ت:aram.. دواترین وه‌لام:mazhar apo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:273 كات:11-07-2019
هاك كردنی فه‌یسبووك به‌ باك تراك + ڤیدیۆ
نووسه‌ری بابه‌ت:AttaCker Man دواترین وه‌لام:KURD-HACKER ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:16 جاری بینراو:5451 كات:11-05-2019
CV
نووسه‌ری بابه‌ت:EMADENGL دواترین وه‌لام:EMADENGL ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:120 كات:11-04-2019
چۆب کافینگی http custom و هاوشێوەکانێ ئەنلوک بکەم ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:HawrazBakrajo دواترین وه‌لام:HawrazBakrajo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:331 كات:11-04-2019
یارمەتی هاوڕێیان تکایە لەسەر سێرڤەری لینوکس
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:revinlordiii ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:77 كات:11-04-2019
سڵاو هاوریان ڤایرۆسێکم ئه‌وێت
نووسه‌ری بابه‌ت:haker1 دواترین وه‌لام:[email protected] ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:33 كات:11-03-2019
چۆن شوێنی کەسێک بدۆزمەوە لە فەیسبوک ؟؟؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:bost ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:1660 كات:11-02-2019
نامە ناردنو پەیوەندی کردن بەخۆرای {korek,‌,asia,,zian}رێگەی نوێ(100%)
نووسه‌ری بابه‌ت:KURDISTAN IT دواترین وه‌لام:DLSORANz ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:1190 كات:11-02-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 12 ده‌نه‌گه‌كان - 4.42 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
ڕێگاکانی لابردنی پاراستنی شاشە لە Android (تەنیا لە هاك بۆ کورد)
#1
[وینه‌: 546e51624cf61.png]

==============================

بسم اللە الرحمن الرحیم 





سڵاو تان لێبێت 

بەخوا بیرم ئەکردن هاوڕێیان لەزوەوە نەهاتوومەتەوە تەکیەکەمان هاك بۆ کورد 

ماوەیەکی زۆر بوو نەهاتومەتە یانە هیوام وایە هەمووتان لەش ساغ بن 



پێشەکی برایان لە کاتی تەواوبوونی مەکتەب بگرە زووتریش فیکرەی ئەم بابەتەم لەمێشکدا بوو  ، بۆ چارەسەرکردن و بنەبڕ کردنی ئەو هەموو پرسیارانەی لەبارەی شکاندن و سڕینەوەی پاراستنەکانی شاشە لە ئەندرۆید دەکرێت لەڕێگەی ئەم بابەتەوە ان شاءاللە
بەڵام  ئەو ماوە زۆرە هەر جارە و بەهۆی کارێکەوە دوام خستووە و نەمتوانیوە ، جا ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان ( طەبیعی خولی دووەم ئەڵێم ) هاتمەوە یانە و ئینشااللە بە چالاکی دەست پێ ئەکەمەوە دوبارە لەگەڵ هاوڕێیاندا پێکەوە 
ووتم با بەدەستی بەتاڵ نەیەمەوە با بابەتێك بگرم بەدەستمەوە  Big Grin 








بەڕێزان لەڕێگەی ئەم ڕوونکردنەوەیەوە باسی هەموو ڕێگاکانی لابردنی پاراستنی شاشە لە سیستەمی ئەندرۆید ئەکەین 



Pattern 



[وینه‌: Pattern-Lock.jpg]




PIN




[وینه‌: KitKatPIN4.png]




Password




[وینه‌: xperia-z-android-update-9.jpg]






بەڕێزانم وادیارە بابەتەکە کەمێك درێژ ئەبێتەوە تکایە لەخۆتانی قورس مەکەن ، شەرت نیە هەموو ئەم نوسینانە لەسەر تۆ بێت ، لەبابەتەکەدا دەرئەکەوێت کە ئیحتیمالم بۆ هەموو ئامێرێك داناوە بۆیە زۆر دەبێت ، هەندێك کاری هەیە کە لەسەر ۆ پێویست نیە ، یان ئەتوانیت ئەگەر ڕێگەیەك بۆ تۆ نەگونجا ڕێگەی تر تاقی بکەیتەوە 


کارەکە زۆر ئاسانە و کاتی خۆتی بۆ تەرخان بکە زۆر بەسەرکەوتوویی جێبەجێی ئەکەیت 






بەڕێزان بابەتەکە ئەکەینە بەش بەش بۆ ئەوی شتەکان تێکەڵ نەبن




بابەتەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێك دێت :

بەشی یەکەم : لابردنی پاراستنی شاشە لە سیستەمی ئەندرۆید بەبێ سڕینەوەی هیچ شتێك .

بەشی دووەم : لابردنی پاراستنی شاشە لە سیستەمی ئەندرۆید بە سڕینەوەی داتاکانت .
بەشی سێیەم : پرسیار کردن . 






سەرەتا بەڕێزان لە هەردوو بەشەکەدا ئەم ڕوونکردنەوە سەرەتاییە بدەم :

" من بەرپرص نیم لە هەر کێشەیەك بەسەر ئامێرەکەت بێت بەهۆی ئەم ڕوونکردنەوانەوە جا بۆیە باش هەنگاوەکان جێبەجێ بکە ،  ئا ئا ئەتەقێتەوە کورە چی بەسەردێت ئەم ترسەی بۆچیە باوەڕم بەو شتانە هەر نیە بەس وتم با طۆزێ خۆم موسەقەف بکەم " 








با دەست پێ بکەین 



بەشی یەکەم 




((سڕینەوە و لابردنی پاراستنی شاشە لە سیستەمی ئەندرۆید بەبێ سڕینەوەی هیچ شتێك ))







بەڕێزان ئەم بەشەش لە کۆمەڵێك ڕێگا پێك دێت کە یەك بەیەك ڕوونی دەکەینەوە 




پێش ئەوەی بچیتە ناو ڕێگاکانەوە لە دوو ڕێگادا پێویستت بە ڕیکەڤەریەکی کەستەمی وەك CWM یان TWRP هەیە  جا بۆیە ئەمەوێت لەسەرەتادا ئەوە باس بکەم بۆ ئەوەی 

لەخوارەوە هەنگاوەکان درێژ نەبنەوە 

ئەگەر تۆ ڕاستەوخۆ یەکێك لەو ڕیکەڤەریانە لەسەر ئامێرەکەت بێت ئەوە زۆر باشە 


بەڵام ..

 کەسی وا هەیە ڕیکەڤەریەکەی کەستەم نیە و مۆبایلەکەشی قوفڵ بووە  ئەی نابێت چارەسەرێکیش بۆ ئەوانە بدۆزینەوە ؟ 
چەندەها فێرکاری هەیە بۆ کردنی ئەم کارە بەڵام بۆ مۆبایلێکی قوفڵ بوو ئەوانە سودی نیە بۆیە ئەو نانە نانە ئەمڕۆ لەخوانە 


لێرەدا خاڵێکی تر دەکەینەوە ئەویش 


(چۆنیەتی بەدەستهێنانی ڕیکەڤەری کەستەم بۆ ئامێرێکی قوفڵ کراو )


بەڕێزان من لێرەدا هەنگاوەکانی فلاش کردنی ڕیکەڤەری CWM دەکەم و زۆریش پێم باشترە لە ڕیکەڤەریە کەستەمەکانی دیکە 



[وینه‌: clockworkmod.png]




لەم حاڵەتەدا کە مۆبایل قوفڵ بووە  ، بەرهەمەکانی سامسۆنگ ئاسانترین و بێ کێشەترین جۆرن لە ئەندرۆید کە بە بێ کێشە پێی دەگەن بە ئاسانی 
لەبەرئەوەی دۆخی Download Mode یان هەیە و هەروەها کێشەی بووتلۆدەریان نیە هەروەها فلاش تووڵیان هەیە کە بەرنامەی ODIN ە




سەرەتا باسی بەدەستهێنانی ڕیکەڤەری CWM دەکەین لەسەر بەرهەمەکانی سامسۆنگ 



[وینه‌: CWM-Recovery-installed-on-Sprint-Galaxy-S3.png]




- سەرەتا تەعریفی USB بۆ ئامێرەکانی سامسۆنگ دابگرە 


Download



- با مۆبایلەکەت شەحنی باشی تێدابێت .

- بەرنامەی ئۆدین لێرە دابگرە 



Download





ئێستا پێویستە فایلی ڕیکەڤەری CWM ەکە دابەزێنیت بۆ ئامێرە سامسۆنگەکەت 
من لێرەدا کۆمەڵێك لە مۆدێلە بەناوبانگەکانی مۆبایلەکانی سامسۆنگتان بۆ دائەنێم 



Samsung galaxy s2 i9100
Samsung Galaxy S2 plus i9105
Samsung Galaxy S3 i9300
Samsung Galaxy S3 i9305 LTE
Samsung Galaxy S4 i9500
Samsung Galaxy S4 i9505





ئەمانە کۆمەڵێك مۆدێلن کە پێمخۆشبوو دایبنێم چوونکە باون 
ئەگەریش ئامێرەکەی تۆ لەوانە نیە ئەتوانیت لێرە لەسایتی فەرمی ClockworkMod دایبگریت بەپێی ئامێر و مۆدێلەکەی خۆت 




http://www.clockworkmod.com/rommanager



بەم شێوەیە 
جوان سەیر بکەن



[وینه‌: t6uti9i18batyejfg.jpg?size_id=5]





ئاگاداربە : ئەو فایلانەی کە لەسەرەوە دامناون فایلی ئۆدینن ڕاستەوخۆ واتە پاشگری .tar.md5 یان هەیە ، بەڵام ئەو فایلانەی کە لەسایتی فەرمی دایدەگریت پاشگرەکەیان .img ە 

بۆیە ڕاستەوخۆ کار ناکەن بۆیە پێویستە بیانگۆڕین بۆ پاشگری .tar.md5 واتە ببنە فایلی ئۆدین 



بەڕێزان لەم ڤیدیۆیەدا چۆنیەتی گۆڕینی فایلی img کراوە بۆ tar.md5  بەجوانی ، بۆیە پێویست ناکات ڤیدۆتان بۆ ڕیکۆرد بکەم فەرموون جوان سەیر بکەن 
زۆر ئاسانە لەسەر خۆتانی قورس مەکەن 











ئەو بەرنامەیەی کەلە ڤیدیۆکەدا بەکاری دێنێ کە بەرنامەی Cygwin ە لێرە دایبەزێنە لەسایتی سەرەکی بەپێی جۆری سیستەمەکەت 

http://www.cygwin.com/install.html

هەروەها ئەمەش ئەو نوسینانەیە کە لە ڤیدیۆکەدا بەکاردێت بۆ ئەوەی زیاتر بۆتان ئاسان بێت 


tar -H ustar -c recovery.img > recovery.tar

md5sum -t recovery.tar >> recovery.tar

mv recovery.tar recovery.tar.md5



ئەگەریش تاقەتی ئەمەت نیە یان ناتوانیت ئەوا داوا بکە بۆت پەیدا ئەکەم 
(سەیری بەشی پرسیار بکە لە کۆتایی بابەتەکەدا )


ئێستا دوای ئەوەی ڕیکەڤەری گونجاوی ئامێرەکەی خۆتت دەستکەوت لەگەڵمبە 



ئەگەر فایلە ڕیکەڤەریەکە لە ڕاڕ یان هەرشتێکدایە دەری بهێنە و بیخەرە شوێنێکی کۆمپیوتەرەکەتەوە 
ئێستا بەرنامەی ئۆدین بکەرەوە ، ئینجا ئامێرەکەت بخەرە حاڵەتی داونلۆد بەم شێوەیە :
ئامێرەکەت بکوژێنەرەوە
دواتر دەست لەسەر دوگمەی دەنگ کەمکردن هەروەها دوگمەی هۆم هەروەها دوگمەی پاوەر دابگرە پێکەوە تاوەکو وێنەیەکی لەم شێوەیەت پیشان دەدات 



[وینه‌: Samsung-Galaxy-S3-Download-Mode-237x340.png]



دواتر دوگمەی دەنگ زیاد کردن لێ بدە بۆ تێپەڕاندن 
دوای ئەوە وەك ئەمەی لێدێ


[وینه‌: hqdefault.jpg]




ئێستا لە باری داونلۆد دایە ، کێبڵی USB بهێنە و کۆنێکتی بکە لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەدا 
دوای ئەوە لە ئۆدیندا بەم شێوەیە دەردەکەوێت 



[وینه‌: dfmNMgw.png]





ئێستا کلیك لە دوگمەی AP بکە و ئەو فایلە ڕیکەڤەریە بهێنە کە داونلۆدت کرد پێشتر کە پاشگری .tar.md5 ە 
دواتر لەبەشی Option دا دەبێت تەنیا سەح لەسەر F.reset Time و Auto Reboot درابێت وەك لە وێنەکەی پێشودا دیارە 
دواتر کلیك لە دوگمەی Start بکە و چاوەڕێ بکە تا تەواو دەبێت 
دوای ئەوەی کە تەواوبوو لە بەرنامەی ئۆدیندا بەڕەنگێکی سەوز دەنوسرێ PASS واتە سەرکەوتووبوو 

ئێستا مۆبایلەکە هەڵدەکرێتەوە و ڕاستەوخۆ دەچێتە دۆخی ڕیکەڤەری ..!











تەواو ئێستا ڕیکەڤەریەکەت بووە بە CWM 

ئەمە سەبارەت بە ئامێرەکانی سامسۆنگ بوو 












ئێستا باسی دانانی ڕیکەڤەری دەکەین بۆ ئامێرەکانی تری ئەندرۆید 

( ئەگەرناتوانیت ئەم ڕێگایە جێ بەجێ بکەی ئەوا داوا بکە یارمەتیت ئەدەم بە شێوەیەکی ئاسانتر ، چوونکە من باسی عام ئەکەم بۆیە ، لەوانەیە مارکەکەی تۆ ئاسان بە ئاسانی ئەم 

کارە بکرێت )
(سەیری بەشی پرسیار بکە لە کۆتایی بابەتەکەدا 




تێبینی : بەڕێضان لەم هەنگاوەدا ئەتوانیت ڕیکەڤەری فلاش بکەیتە سەر مۆبایلەکەت بەمەرجێك بووت لۆدەرەکەی کراوە بێت واتە هەستابیت بە کردنەوەی پێش ئەوەی شاشەکەت 

قوفڵ بووبێت  
برایان هەندێك جۆری مۆبایل وەك ئامێرەکانی سۆنی و هەندێك لە ئامێرەکانی مۆتۆرۆلا بووت لۆدەرەکانیان لە ئەسڵدا داخراوە  واتە ناتوانیت ڕیکەڤەریە ئەسڵیەکەی خۆی 

دەستکاری بکەیت یان ڕوومێکی نافەرمی دابەزێنیت تا نەکرێتەوە ئەویش ناتوانی بیکەیتەوە ئەگەر شاشەکەت قوفڵ بێت چوونکە پێویستی بە وەرگرتنی زانیاری ناو مۆبایلەکە هەیە 


بەڵام زۆر جۆری ئەندرۆید وەک زۆربەی تابلێتەکانی و هەروەها بەرهەمەکانی سامسۆنگ بە دەگمەن و بە تایبەت هەیانە کە بووتلۆدەری داخرابێت 


جا بەڕێزان ئەگەر ئەگەر ئامێرەکانتان بووتلۆدەریان داخراوە ئەوە ئەم ڕێگەیە سەرناگرێت ، بەڵام وەك ووتم هەندێك جۆری دیاریکراون کە بووت لۆدەریان داخراوە وەك و سۆنی 

مۆتۆرۆلا ، ئەگینا زۆربەی زۆری ئامێرەکانی ئەندرۆید کراونەتەوە 

ئەگەر دڵنیایت لە داخراوی بووتلۆدەرەکەت ئەوا ڕێگاکانی تر بەکاربێنە بۆ کردنەوەی قوفڵی شاشەی ئامێرەکەت 






فەرموون لەگەڵم بن 



 - سەرەتا ئەمە درایڤەری USB ئامێرە بەناوبانگەکانی ئەندرۆیدە ئێوەش بەپێی مارکەی ئامێرەکانتان  دیابەزێنن 



ئامێرەکانی HTC
ئامێرەکانی Samsung
ئامێرەکانی LG
ئامێرەکانی مامۆصا Sony
ئامێرەکانی Motorola
ئامێرەکانی ZTE





بۆ ئامێرەکانی تریش  ئەتوانن ئەم درایڤەرە بەکاربهێنن

 
لێرە داونلۆدی بکەن
Download
ئێستا مۆبایلەکەت بە USB کۆنێکت بکە دواتر بیکەرەوە و پرسیارت لێ ئەکات تۆش پیتی Y بنوسە و ئینتەر بکە خۆی تەعریفی ئامێرەکەت ئەدۆزێتەوە و تەعریفی ئەکات بە ئۆتۆماتیکی 








ئێستا دوای تەعریف کردن 
ڕیکەڤەری گونجاو بۆ ئامێرەکەت هەڵبژێرە و دایبەزێنە هەر لە سایتی فەرمی Clockworkmod

http://www.clockworkmod.com/rommanager



هەر وەك ئەم وێنەیە بکە کە لەسەرەوە دامنابوو 




[وینه‌: t6uti9i18batyejfg.jpg?size_id=5]




ئامێر و مۆدێلەکەت بدۆزەرەوە و داونلۆدی بکە  کە فایلێکت دەست ئەکەوێت بە پاشگری .img  






پاشان ئەم فۆڵدەرە دابگرە کە پێك هاتووە لە شێڵی ADB و Fastboot 


لێرە دایبگرە




لە ڕاڕ دەری بهێنە و بیخەرە شوێنێکی کۆمپیوتەرەکەتەوە ، باشتر وایە بیخەیتە سەر شاشە بۆ ئەوەی لێت وون نەبێت 
پاشان ئەو فایلە ڕیکەڤەریەی کە لەو سایتە داتگرت بە پاشگری img  کۆپی بکەرە ناو ئەم فۆڵدەرە 



ئێستا فۆڵدەرەکە بکەرەوە و دەست لەسەر دوگمەی Shift ی کیبۆرد دابگرە پاشان کلیکی ڕاست لەناو فۆڵدەرەکەدا بکە  پاشان Open Command Window Here  

هەڵبژێرە 
ئێستا cmd ت بۆ کراوەتەوە 
ئامێرەکەت کۆنێکت بکە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە بە کێبڵی USB  
پاشان ئەمە بنوسە لە CMD یەکەدا 

adb devices

پاشان ئینتەر بکە 
پێویستە ئامێرەکەی تۆی تێدابێت کە ناوەکەی لە کۆمەڵێك ژمارە و پیت پێك هاتووە و بەرامبەریدا نوسرابێت device 

پاشان ئەمە بنوسە 

adb reboot bootloader

ئینتەر بکە و کەمێك چاوەڕێ بکە تاوەکو مۆبایلەکەت ئەکوژێتەوە و ئەچێتە باری Fastboot 


ئێستا ئەمە بنوسە 

fastboot devices

ئینتەر بکە ئەبینیت ئامێرەکەی تۆ لە لیستەکەدایە 





پاشان ئەم فەرمانە بنوسە و ئینتەر بکە 

fastboot flash recovery FILE.IMG






تێبینی : پێویستە ووشەی FILE بگۆڕیت بۆ ناوی ئەو فایلە ڕیکەڤەریەی کە داونلۆدت کرد پێشتر و پاشان خستتە فۆڵدەرەکەوە 



پاشان کەمێك چاوەڕێ ئەکەیت و دواتر بە سەرکەوتوویی تەواو ئەبێت 
کاتێك کە تەواو بوو 
وەرەوە لای مۆبایلەکەت و وەك ئەبینی سێ هەڵبژاردنی لەسەرە 
بە بەکارهێنانی دوگمەی دەنگ کەم کردن وەرە سەر هەڵبژاردنی Recovery دواتر بە دوگمەی دەنگ زیاد کردن هەڵیبژێرە 





وە ئێستا دەچێتە دۆخی ڕیکەڤەری و تەواو ..






-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------












یەکەم ڕێگا : بەکارهێنانی فایل مەنەجەرێك لە دۆخی ڕیکەڤەریدا ( پێویستی بە CWM یان TWRP هەیە )





بەڕێزان لەڕێگەی فایل مەنەجەرێکەوە کە تایبەتە بە ڕیکەڤەریە کەستەمەکانی وەك ( TWRP )  و ( CWM ) کە تیایدا لە دۆڤی ڕیکەڤەرەیدا دەسەڵاتی ئەوەت پێ دەدا کە بەناو 

فایلەکاندا بگەڕێیت تەنانەت فایلەکانی سیستەمیش و دەسکاریان بکەیت یان بیانسڕیتەوە یان دەسەڵاتەکانیان Permission دەسکاری بکەیت و زۆری تریش ، کە ئێمە ئەتوانین 

کاری خۆمانی پێ بکەین کە لابردنی پاراستنەکانی شاشەیە 



ئەو فایل مەنەجەرەش ناوی AROMA  یە  



[وینه‌: logo.png]



ئەم فایل مەنەجەرە لەلایەن دیڤیلۆپەرێکی چاوگەشی یانەی XDA دروست کراوە کە کە یەکەمین بەرنامەی فایل مەنەجەرە کە ئەتوانێت لە ڕیکەڤەری مۆددا کار بکات  ، هەروەها 

دیڤیلۆپەرەکە بە بەرنامەی ڕیکەڤەری CWM ی ناو دەبات ، بەڵام لەسەر ڕیکەڤەری TWRP یش کار دەکات  تاقی کراوەتەوە ..




بەڕێزان 

سەرەتا فایل مەنەجەرەکە داونلۆد بکەن 


AROMA Filemanager Download 




پاشان کۆپی بکەنە سەر میمۆریەك پاشانیش میمۆریەکە بکەنە ناو ئامێرەکەتانەوە 


ئێستا بڕۆنە دۆخی ڕیکەڤەری لە ئامێرەکانتاندا 




[وینه‌: cwm5.png]



تێبینی : دوگمەی دەنگ زیاد کردن و دەنگ کەم کردن بۆ هاتنەسەرەوە و هاتنەخوارەوەیە ، هەروەها دوگمەی هۆم بۆ هەڵبژاردنە ، لە هەندێك ئامێریشدا دوگمەی پاوەر بۆ 

هەڵبژاردنە ، بەپێی ئامێرەکە ئەگۆڕێت ..




ئێستا لە لیستی ڕیکەڤەریدا Mounts and storages هەڵبژێرە 


پاشان لەوێدا هەر دانەیەك لەوانەی کە mount یان لە سەرەتادایە ئەوانە بە دوگمەی هەڵبژاردن دیاری بکە هەموویان 
ئێستا کە وات کرد هەموویان ئەبن بە unmount 
تەواوە ئێستا بە دوگمەی Back بگەڕێوە لیستی سەرەتا یان بە هەڵبژاردنی **** Go Back ****



ئێستا لە لیستی سەرەتادا install zip هەڵبژێرە 
پاشان Choose zip From external SD card هەڵبژێرە 
ئێستا لە میمۆریەکەتدا بگەڕێ بۆ فایلی aromafm-1.91.zip دواتر هەڵیبژێرە و پاشان yes هەڵبژێرە 


ئێستا ڕاستەوخۆ فایل مەنەجەرەکەت بۆ ئەکرێتەوە 

وەك ئەمە 



[وینه‌: images?q=tbn:ANd9GcT8be-ySa6kw2cfTsku4jZ...uC0c0mndAW]




لە بەشی خوارەوەدا پەنجە بنێ بە Menu وەك لە وێنەکەدا دیارە
دواتر بچۆرە Setting  
ئینجا لەوێدا لەبەشی خوارەوەدا هەڵبژاردنێکی تێدایە بەناوی mount all partition in startup صەحی لێ بدە ، پاشان بگەڕێوە بە دوگمەی Back  دواتر لە Menu دا 

Exit هەڵبژێرە و دەربچۆ لە فایل مەنەجەرەکە 
بۆیە ئەمەمان کرد بۆ ئەوەی هەموو فایلەکانی سیستەم و فۆڵدەرەکانمان پیشان بدات




دوای ئەوەی کە دەرچوویت ئێستا دوبارە فایل مەنەجەرەکە ئینستۆڵ بکەرەوە وەك هەنگاوەکانی پێشوو
کاتێك کە کرایەوە بچۆرە بچۆرە فۆڵدەری data دواتر System 

بۆچی بچینە ئەم فۆڵدەرە ؟
چوونکە پاراستنی شاشە لەو زانیاریانەیە کە تایبەتە بە سیستەم بۆیە ئەو پاراستنەی کە تۆ داتناوە لێرەدا خەزن کراوە 





ئێستا ئەگەر جۆری قوفڵەکەت Pattern ە ئەوا :



بگەڕێ بەدوای فایلی gesture.key پاشان دەستی لەسەر ڕابگرە و Delete هەڵبژێرە بەو شێوەیە سڕایەوە 




ئەگەر قوفڵەکە Password یان PIN ە ئەوا :


بگەڕێ بەدوای فایلی password.key پاشان دەستی لەسەر دا بگرە و Delete هەڵبژێرە بەو شێوەیە دەسڕێتەوە 




تەواو ئێستا ڕیکۆردەکان سڕانەوە 
ئێستا لە Menu دا exit هەڵبژێرە و دەربچۆ لە فایل مەنەجەرەکە 
دوای ئەوە کە گەڕایتەوە دۆخی ڕیکەڤەری ، لە لیستی سەرەتادا Reboot System Now هەڵبژێرە و ئامێرەکەت ڕیستارت ئەکاتەوە و ئەچێتە سیستەمەوە 







ئێستا کە هەڵدەکرێتەوە ئەبینی هەر پاسۆرد یان Pattern ەکەی لەسەر ماوە بەڵام ئێستا هەرشتێك داخڵ بکەیت ئەیکاتەوە و کارەکە سەرکەوتوو بووە ..















کۆتایی ڕێگای یەکەم 

....














ڕێگای دووەم : تەنها بەبەکارێنانی فایلێکی بچووکی zip و ئینستۆڵ کردنی لە ڕیکەڤەریدا ( پێویستی بە ڕیکەڤەری CWM یان TWRP هەیە )



کارێکی سادە ئەویش فایلێکی بچووکی zip لەناو ڕیکەڤەریدا install ئەکەیت و تەواو 
پێویستە ڕیکەڤەریەکەت کەستەم بێت واتە CWM یان TWRP بێت یان ئەوانی تر ، هەروەها پێویستە ئامێرەکەت ڕووت کرابێت ئەگەر نا سەرکەوتوو نابێت 
وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا ئەتوانی ڕیکەڤەریەکەت بکەیت بە CWM وەك ڕوون کراوەتەوە لەسەرەتاوە ..




ئەم ڕێگەیان پێشنیار ئەکەم هەمووتان بەکاری بهێنن چوونکە هیچ زیانێکی نیە ئەگەر سەرکەوتووش نەبێت 



چۆنیەتی :


ئەم دوو فایلە داونلۆد بکە بە ئارەزووی خۆت یەکێکیان بەکاربهێنە یان هەردووکیان هەردوکیان هەمان کار ئەکەن 



یەکەم  دووەم 


بیخەرە سەر میمۆریەك پاشان بیکەرە ناو ئامێرەکەتەوە 
بچۆرە دۆخی ڕیکەڤەری و پاشان install zip  هەڵبژێرە پاشان install zip From external Storage هەڵبژێرە 
دواتر بگەڕێ بەدوای فایلەکەدا بگەڕێ کە خستتە سەر میمۆریەکە و دواتر هەڵبژێرە پاشان yes هەڵبژێرە و کەمێك بۆستە تا تەواو ئەبێت
دوای ئەوە بگەڕێوە لیستی سەرەتای ڕیکەڤەری و Reboot System Now هەڵبژێرە و ڕیستارت ئەکاتەوە و ئەچێتە ناو سیستەمەوە 




ئێستا کە هەڵدەکرێتەوە ئەبینی هەر پاسۆرد یان Pattern ەکەی لەسەر ماوە بەڵام ئێستا هەرشتێك داخڵ بکەیت ئەیکاتەوە و کارەکە سەرکەوتوو بووە ..








کۆطایی ڕێگای دووەم 

...














ڕێگەی سێیەم : بەکارهێنانی شێڵی ADB ( ئەم ڕێگایە پێویستە USB Debugging چالاك کرابێت لە ئامێرەکەتدا )





[وینه‌: android-adb-shell-500x250.png]





ئە م ڕێگایەم بە دوور و درێژی باس کردووە لەم بابەتەدا

http://h4kurd.com/h4kurd/thread-82742.html

هەروەها ئەمەش بۆ هەموو پاراستنەکانە بەڕێزان واتە تەنیا بۆ Pattern نیە , بەس ئیتر پاتێرنم کردووە بە باسە سەرەکیەکە ئەگینا سەیری خوارەوە بکەن بۆ هەموو جۆرەکانی تریشە ، هەموویان کار ئەکەن

وە لەزوەوە حەزم کرد ناوی ئەم بابەتە بگۆڕم بەس نەدەکرا ، بۆیە لێرەوە داوا لە سەرپەرشتیار و بەڕێوبەر ئەکەم ناوی ئەو بابەتەم بۆ بگۆڕن بە
( لابردنی پاراستنی شاشە لە Android بەبەکارهێنانی شێڵی ADB )

زۆر سوپاس







کۆتایی ڕێگەی صێیەم



--------------------------------------------------------------------------------------------












ڕێگای چوارەم  : دەرهێنانی داتابەیسی Setting لە ئامێرە ئەندرۆیدەکە و دەستکاری کردنی ( ئەم ڕێگایە پێویستە USB Debugging چالاك کرابێت لە ئامێرەکەتدا )





بەڕێزان ئەم ڕێگایە بەهۆی شێڵی ADB یەوە کار ئەکات کە هەڵدەستیت بە فەرمانی دەرهێنانی داتابەیسی هەموو سیستەم و Setting و پاشان دەستکاری کردن و پاشان خستنەوە 

شوێنی خۆی 




پێویستە ئەمە دابگرن خۆم بۆم ئامادە کردوون و بۆم ئەپلۆد کردوون 



Download 





داونلۆدی بکە و لە ڕاڕ دەری بهێنە و بیخەرە شوێنێکی کۆمپیوتەرەکەتەوە ( مەصەلەن دیسك تۆپ )


دواتر بیکەرەوە ئەبینی لە کۆمەڵێك فایل و فۆڵدەر پێك هاتووە 
بڕۆرە فۆڵدەری Database Browser پاشان بەرنامەی sqlitebrowser-3.3.1-win32.exe بکەرەوە و دایبەزێنە 
دوای ئەوەی داتبەزاند بگەڕێرەوە ناو فۆڵدەرە سەرەکیەکەمان 



ئێستا ئامێرەکەت کۆنێكت بکە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە 
پێویستە ئامێرەکەت تەعریف کرابێت ، ئەگەر تەعریفت نەکردووە ئەم بەرنامە بچووکە دابەزێنە 

adb installer 

کە داونلۆدت کرد بیکەرەوە و ئامێرەکەت کۆنێت بکە پاشان پیشانی ئەدات ئامێرەکەت تۆش کلیك لە install بکە و کەمێك چاوەڕێ بکە 
خۆی سەحێکی لێ ئەدا واتە تەواو تەعریف کرا ..






دوای ئەوەی تەعریفت کرد ئێستا لە فۆڵدەرەکەدا فایلی pull settings.db.cmd بکەرەوە کە بۆ دەرهێنانی داتابەیسەکەیە 
کاتێك کردتەوە کەمێك چاوەڕێ بکە و پاشان کە تەوە بوو ئینتەر بکە دادەخرێتەوە 
دەبینیت فایلێك زیاد بووە بۆ ناو فۆڵدەرەکە بەم ناوە Setting.db 




تێبینی : خۆی نوسینی فەرمانەکە دوور و درێژە بەڵام بۆ تۆ زۆر کار ئاسانی کراوە تەنیا بەهۆی دوو کلیکەوە ئەتوانی داتابەیسەکە دەر بکەی 
هەر بۆ زانیاری : خۆی ئاوایە فەرمانەکە 

adb pull /data/data/com.android.providers.settings/databases/settings.db settings.db








ئێستا کە داتابەیست دەرهێنا دەرهێنا بڕۆ بەرنامەی Database Browser بکەرەوە کە پێشتر داتبەزاند لە کۆمپیوتەرەکەتدا 


سەیرکەن هەموو شتێكم لەم وێنەدا ڕوون کردۆتەوە کێشەتان نابێت ، جوان سەیر بکەن 



[وینه‌: 98v18xozdrr9u3kfg.jpg?size_id=6]






کاتێك کە تەواو سەیری وێنەکەت کرد لەگەڵمبە 


بۆ هێنانی داتابەیسی ئامێرەکەت بۆ ناو ئەم بەرنامەیە کلیك لە Open Database بکە و پاشان فایلی Settings.db بدۆزەرەوە کە لەناو ئەو فۆڵدەرەدایە کە داونلۆدت کرد پێشتر 

پاشان کلیك لە Open بکە 


لە لیستی Table دا وەك ئاماژەم پێداوە لەوێنەکەدا  تەیبڵی secure هەڵبژێرە 

ئینجا هەموو زانیاریەکانت پیشان ئەدات لە ناوەڕاستی بەرنامەکەدا



ئێستا



ئەگەر پاراستنی شاشەکەت Pattern ە ئەوا :



بگەڕێ بەدوای lock_pattern_autolock پاشان دیاری بکە و کلیك بکە لەسەر دوگمەی Delete Record 

پاشان کلیك بکە لەسەر Write Changes بکە بۆ خەزن کردنی داتابەیسەکە 





ئەگەر پاراستنی شاشەکەت PIN ە ئەوا :



بگەڕێ بەدوای lockscreen.password_type پاشان کلیك لە دوگمەی Delete Record بکە ، دواتر بەدوای lock_pattern_autolock  دا بگەڕێ و پاشان دیاری بکە و Delete Record بکە 

دواتر سەیڤی بکە بە دوگمەی Write Changes 






ئەگەر پاراستنی شاشەکەت Password ە ئەوا :


بگەڕێ بەدوای lockscreen.password_salt دیاری بکە و Delete Record بکە ، دواتر بەدوای lockscreen.password_type دا بگەڕێ و ئەمیش Delete 

Record بکە 

دواتر داتابەیسەکە سەیڤ بکە بە دوگمەی Write Changes 








ئێستا دوای دەستکاری کردنی داتابەیسەکە و خەزن کردنی پێویستە بیگەڕێنینەوە بۆ شوێنی خۆی بۆ ناو ئامێرەکە



لە فۆڵدەرەکەدا فایلی push settings.db.cmd بکەرەوە و کەمێك چاوەڕێ بکە دواتر کە تەواو بوو ئینتەر بکە و دادەخرێتەوە 




هەر بۆ زانیاری : فەرمانە ڕاستیەکە ئەمەیە بەڵام بۆتۆ کار ئاسانی کراوە و ئەوەی ناوێت بەڵام هەر بیزانیت باشە کە ئەم کارە چۆن کراوە 

 adb push settings.db /data/data/com.android.providers.settings/databases/settings.db







ئێستا کارەکە کۆتایی هات تەنیا ڕیستارتێك بە ئامێرەکەت بکە 

دەبینی هێشتا Pattern یان Password ەکەی لەسەر ماوە ، بەڵام ئێستا هەرشتێك داخڵ بکەیت ئەیکاتەوە چوونکە ئەو داتایەت سڕیوەتەوە کە پێشتر داتنابوو بۆی بۆیە ئێستا بە 

هەموو شتێك دەکرێتەوە ...




تێبینی : ( ئەگەر ئەم ڕێگایە تەنیا بۆ تاقی کردنەوە بەکاردێنی ، واتە خۆت پاراستنێك دائەنێیت و تاقی ئەکەیتەوە بزانیت ئەیشکێنێت ، ئەوا دوای دانانی پاراستنەکە ئەبێت ڕیستارتێك بە ئامێرەکە بکەیت بۆ ئەوەی زانیاریە نوێیەکە بچێتە سەر  داتابەیسی ئامێرەکە )











ئەمەش ڕێگای چوارەم و کۆتایی ..






---------------------------------------------------------------------------------------------














چۆنیەتی چارەسەر کردنی کێشەی Too Many Patterns Attempt یان بە عەرەبی ( محاولات النقش کثيرة للغایە )





[وینه‌: Too-many-pattern-attempts.jpg]





ئەم کێشەیە کاتێك دروست ئەبێت کە چەند جارێکی زۆر Pattern ەکە بەهەڵە لێ ئەدەیت ئیتر ئاوای لێداێت و داوای چوونەژوورەوە دەکات بۆ ئەکاونتی Gmail
خراپیەکەشی لەوەدایە کێ ئەڵێت تۆ بە وایەرلێسەوە کۆنێکتت کردووە پێش ئەوە ؟ خۆ ئەگەر کۆنێکت نەبێت ئەوا ناتوانیت کۆنێکتی بکەیت چوونکە ناتوانیت بچیتە ناو Setting تا 

وایەرلێس کۆنێکت بکەیت 





جا لێرەدا ئەم چارەسەرە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دائەنێم 


سەرەتا بە هەر یەکێك لەو ڕێگایانەی سەرەوە جێبەجێ بکە بۆ لابردنی پاراستنی شاشەکە 
پاشان دوای کوژانەوە و هەڵکردنەوە ئەبینیت هەر داوای چوونە ژوورەوەت لێ ئەکات ! شتە شاراوەکە لێرەدایە :
لە پێشتردا ئەگەر پەنجەت بنایە بە شوێنی سەعات و باتریەکەدا نەئەکرایەوە و هیچی پیشان نەئەدا ، بەڵام ئێستا پەنجەی پێدا بنێ ئەبینی ئەکرێتەوە ، تۆش لەوێوە بچۆرە Settings 

پاشان بچۆرە بەشی Security ئینجا پاراستنی شاشەکەت بکە بە PIN 
نابێت ئەوانەی تر هەڵبژێریت چوونکە تاقیم کردۆتەوە ئەگەر پاسۆرد یان Pattern یان Slide دابنێی دوای ئەوەی کە قوفڵت کرد ئامێرەکەت پاشان کە ئەیکەیتەوە ئەبینی دوبارە 

داوای چوونە ژوورەوەی Gmail ت لێ ئەکات و کارەکە سفر ئەبێتەوە 

بەڵام ئەگەر بیکەیت بە PIN هیچی لێ بەسەر نایەت و کێشەی نابێت 


یان ئەشتوانیت لە Settings دا وایەرلێسێك کۆنێکت بکەیت پاشان بێیتەوە سەر قوفڵەکە و بچیتە ژوورەوە بە ئەکاونتە Gmail ەکەت ئیتر لەسەری نامێنێت 





...












کۆتایی بەشی یەکەم 









--------------------------------------------------------------
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
















بەشی دووەم 



( لابردنی پاراستنی شاشە لە سیستەمی ئەندرۆیددا بە سڕینەوەی داتا و زانیاریەکانی ناوی )






بەگشتی ئەم کارە بە دوو شێوە ئەکرێت 

* بەچوونە ناو دۆخی ڕیکەڤەری و وگێڕانەوە بۆ دۆخی سەرەتای ئیشکردنی سیستەمەکە ( Factory Reset )
* بە فلاش کردنی ڕۆمێکی نوێ  بۆ سەر ئامێرەکە 








* بەچوونە ناو دۆخی ڕیکەڤەری و وگێڕانەوە بۆ دۆخی سەرەتای ئیشکردنی سیستەمەکە ( Factory Reset ) 




[وینه‌: 11101421285de8a00764466a1b.jpg]







ئامێرەکانی ئەندرۆید لە بنەڕەتدا ڕیکەڤەریەکی ئەصڵیان لەسەرە کە ئەتوانیت ئامێرەکەت لەڕێیەوە بگەڕێنیتەوە بۆ سەرەتای ئیش کردنی سیستتەمەکە واتە فۆڕمات کردن 
هەروەها لەم ڕێگەیەدا پێویستمان بە ڕیکەڤەری کەستەم نیە واتە تەنیا بە ڕیکەڤەریە بنەڕەتیەکەی ئامێرەکە ئەو کارە ئەکرێت ، پێویست بە گۆڕینی ڕیکەڤەری ناکات ..


کارەکە چۆن دەکرێت ؟
دەچیتە دۆخی ڕیکەڤەری لە ئامێرەکەتدا ( لە بەشی خوارەوە ڕوونم کردۆتەوە بۆ مارکە جیاوازەکان )

تێبینی : ( لە دۆخی ڕیکەڤەری دا دوگمەکانی دەنگ زیاد کردن و دەنگ کەم کردن بۆ هاتنە خوارەوە و هاتنە سەرەوە بە کاردێت ، هەروەها دوگمەی Home بەکاردێت بۆ 

هەڵبژاردن ، یان ئەگەر ئامێرەکە دوگمەی هۆمی نەبوو ئەوا دوگمەی پاوەر بەکاردێنی بۆ هەڵبژاردن ، هەروەها بۆ گەڕانەوە دوگمەی Back ی سەر ئامێرەکەت دابگرە یان لە 

لیستی ڕیکەڤەریدا خۆی هەڵبژاردنێك دروست ئەکات نوسراوە ****Go Back**** ئەوە هەڵبژێرە ئەگەڕێتەوە  )

وەك ئەبینی لە لیستی ڕیکەڤەریدا هەڵبژاردنێکی تێدایە بەناوی Wipe Data / Factory Reset   یاخود Wipe data لە هەندێ ئامێردا 
وەرە خوارەوە و ئەوە دیاری بکە پاشان پرسیارت لێ ئەکات کە تۆ ڕازیت بە سڕینەوەی داتاکانت ؟ تۆش yes هەڵبژێرە 
ئێستا کەمێك بوەستە تا تەواو ئەبێت دواتر لە لیستی ڕیکەڤەریدا Reboot System Now هەڵبژێرە 

ئامێرەکەت ڕیستارت ئەکات و ئەچێتە سیستەمەوە و پاراستنەکەش لاچووە 

...



چوونە ناو دۆخی ڕیکەڤەری چۆن دەبێت ؟
ئامێرەکانی ئەندرۆید لە چەندەها جۆر و مارکە و مۆدێڵ پێکهاتووە کە لەژمارە نایەن 
جا چوونە ناو دۆخی ڕیکەڤەری لە مارکەیەکەوە بۆ مارکەیەکی تر ئەگۆڕێت ، وە زۆرجار لەناو هەمان مارکەشدا ئامێرەکان جیاوازییان هەیە بەوەی دوگمەی هەریەکێکیان لەوەی 

تر ناچێت بۆیە فەرقیان هەیە 
جا لەبەر ئەوە من ناتوانم هەموو جۆرەکانتان بۆ بنوسم کە بەچی دوگمەیەك ئەچنە دۆخی ڕیکەڤەریەوە ، بەڵام ئاماژە بە بەناوبانگەکانیان ئەدەم 





سامسۆنگ 



ئامێرەکەت بکوژێنەرەوە
دەست لەسەر دوگمەی Home + دوگمەی دەنگ زیاد کردن + دوگمەی Power دابگرە پێکەوە بەبێ بەردان تاوەکو دەچێتە دۆخی ڕیکەڤەریەوە 
وەك ئەمە 


[وینه‌: Galaxy-S4-Recovery-Mode.jpg]





ئەگونجێت هەندێك بەرهەمی گالێکسی دوگمەی هۆمی نەبێت ، لەوکاتەدا ئەتوانیت تەنیا بە دوگمەی دەنگ زیاد کردن + پاوەر پێکەوە بچیتە دۆخی ڕیکەڤەری 




گالێکسی نێکسەس 

ئامێرەکە بکوژێنەرەوە پاشان دەست لەسەر هەرسێ دوگمەەی زیاد کردنی دەنگ و کەم کردن و دوگمەی پاوەر دابگرە پێکەوە بێ بەردان تا دەچیتە ڕیکەڤەری مۆد 






ئامێرەکانی صۆنی 



لە ئامێرەکانی سۆنی دا جۆریان زۆرە ئەمانیش ، بەس من ئاماژە بە بەو جۆرانە ئەکەم کە ناسراوە بە ئێکسپیریا ٢٠١١ دا زۆربەی زۆریان وەك 

Xperia Neo

Xperia Neo V 

Xperia arc 

Xperia arc S 

Xperia Pro 

Xperia Mini

Xperia Mini Pro 

Xperia Mini X10

sony tablet s


بەم شێوە دەچنە دۆخی ڕیکەڤەری 

ئامێرەکە بکوژێنەرەوە پاشان هەڵی بکە و لەگەڵ هەززە کردندا یەکسەر چەند جارێك دەست بنێ بە دوگمەی دەنگ زیاد کردن یان دوگمەی دەنگ کەم کردن تاوەکو دەتباتە ناو 

دۆخی ڕیکەڤەری 

ئاگاداربە : ئەم جۆرە مۆبایلانە لە بنەڕەت دا ڕیکەڤەرییان لەسەر نیە ، ئەگەر پێشتر خۆت نەتکردبێت بە ڕیکەڤەرییەك وەك TWRP یان CWM  ئەگەر نەتکردبێت ئەوا بە 

ئاساییهەڵدەکرێتەوە و ناچێتە ناو ڕیکەڤەرییەوە 






مۆتۆرۆلا 

ئامێرەکەت بکوژێنەرەوە پاشان دەست لەسەر دوگمەی کەم کردنی دەنگ دابگرە لەگەڵ دوگمەی پاوەر بەبێ بەردان ، پاشان کە وێنەی ئەندرۆیدی پیشاندایت دوگمەی زیاد کردنی 

دەنگ لێ بدە ئیتر لیستی ڕیکەڤەری دەرئەکەوێت 

...







ئامێرەکانی تری ئەندرۆید بە گشتی و تابلێتە چینیەکان و مارکەکانی تر

بەزۆری بەم شێوانەیە 
ئامێرەکەت بکوژێنەوە 
دەست لەسەر دوگمەی دەنگ زیاد کردن دابگرە لەگەڵ دوگمەی پاوەر پێکەوە تاوەکو دەچێتە دۆخی ڕیکەڤەری ( ئەگەر وێنەی ڕۆبۆتەکەی پیشاندایت بە تەنها ئەوا دوگمەی کەم 

کردنی دەنگ لێ بدە ئیتر لیستی ڕیکەڤەری دەرئەکەوێت 

...

یان دوگمەی پاوەر و دوگمەی دەنگ کەم کردن پێکەوە دابگرە پێکەوە ( ئەگەر تەنیا وێنەی ڕۆبۆتەکەی پیشاندا ئەوا دوگمەی دەنگ زیاد کردن لێبدە با لیستی ڕیکەڤەریت پیشان 

بدات 

...



( ئەگەر ئامێرەکەی تۆ یەکێك لەمانە نەبوو ئەوا لە بەشی کۆتایی بابەتەکەدا سەیری بەشی پرسیار بکە و پاشان داوا بکە )












** بە فلاش کردنی ڕۆمێکی نوێ  بۆ سەر ئامێرەکە 




کاتێك کە تۆ ڕیکەڤەریەکەت تێك چووە یان ڕیکەڤەری هەر لەسەر نیە لە ئامێرەکەتدا یان کەم و کورتی هەیە ئەتوانیت دوبارە فریموەیرێکی بۆ فلاش بکەیت ( ڕۆم ) 
چەندین سایتمان هەیە بۆ داگرتنی فریموەیر بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید بەپێی مارکە جیاوازەکان 


بۆ ئامێرەکانی سامسۆنگ لەم سایتە فریموەیر دابگرن 

http://www.samsung-updates.com 


یان 


http://www.sammobile.com



بەڵام ئەوەی یەکەمیان ئەکاونت وشتی ناوێت 
لەوێدا مۆدێلی ئامێرەکەت بدۆزەرەوە پاشان ئەو ڤێرشنە لە ئەندرۆید کە ئەتەوێت داونلۆدی بکە 
پاشگری فریموەیرهکانی سامسۆنگ tar.md5 ە 



فلاش تووڵی ئامێرەکانی ئەندرۆید چیە ؟
فلاش تووڵ واتە کەرەستەیەك بۆ لێدانی فریموەیر بۆ ئامێرەکە 

فلاش تووڵی ئامێرەکانی سامسۆنگ Odin ە ( لە سەرەتای بابەتەکەدا لینکەکەیم داناوە )



دوای ئەوەی فریموەیرەکەت داونلۆد کرد بیخەرە شوێنێکی کۆمپیوتەرەکەتەوە پاشان بەرنامەی odin بکەرەوە و ئامێرەکەت بخەرە حاڵەتی Download بەم شێوەیە 
ئامێرەکە بکوژێنەرەوە پاشان دەست لەسەر هەرسێ دوگمەی دەنگ کەمکردن + دوگمەی هۆم + دوگمەی پاوەر دا بگرە پێکەوە تاوەکو مەسیجێکی ئاگاداریت دەداتێ ، پەنجە بنێ بە 

دوگمەی دەنگ زیاد کردندا بۆ تێپەڕاندن 
ئێستا ئامێرەکەت کۆنێکت بکە بە کۆمپیوتەرەوە بە کێبڵی USB  
سەیری بەرنامەی ئۆدین بکە پێویستە بەم شێوەیە بێت 



[وینه‌: dfmNMgw.png]



کلیك لە دوگمەی AP بکە و فریموەیرەکە بێنە کە داونلۆدت کرد پێشتر کە پاشگری tar.md5 ە پاشان کلیك لە ستارت بکە و چاوەڕێ بکە تا تەواو ئەبێت 
دواتر هەڵدەکرێتەوە و سیستەمەکەت نوێ بۆتەوە ، زانیاریەکانت و پاراستنەکەش سڕاوەتەوە 



...






بۆ ئامێرەکانی صۆنی 




پێویستە فریموەیرەکە بدۆزیتەوە کە بگونجێت لەگەڵ مۆبایلەکەی تۆ 
بۆ ئەم مەبەستە یان لێرە بگەڕێ

http://xperiafirmware.com/


یان لێرە لەسایتی سەرەکی فلاش تووڵ 

http://www.flashtool.net/firmwares.php




فریموەیرەکان بە پاشگری FTF ن بۆ مۆبایلەکانی سۆنی 

فلاش تووڵی سۆنی چییە ؟
سۆنی فلاش تووڵێکی هەیە بەناوی Flashtool  
لێرە دایبگرە لە سایتی سەرەکی بەپێی سیستەمەکەت 

http://www.flashtool.net/downloads.php





دایبەزێنە و بیکەرەوە 

بەم شێوەیە بکە 



[وینه‌: flashtool-flashmode.png]





دواتر داوات لێ دەکات شوێنی فریموەیرەکە هەڵبژێریت کە پێشتر داونلۆدت کرد پاشگری ftf 



وەك ئەمە 



[وینه‌: 3-flashtool-firmware.png]




کلیك لەو دوگمە بکە کە چەند نوکتەیەکە ... بۆ هێنانی ئەو فریموەیرەی کە داونلۆدت کرد 

دواتر OK بکە 



ئێستا داوات لێ ئەکات مۆبایلەکەت کۆنێکت بکەیت بەڵام بەشێوەی Flashmode 

بەم شێوەیە 

لەزۆربەی مۆبایلەکانی سۆنیدا : مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە دواتر دەست لەسەر دوگمەی Back دابگرە ئینجا کێبڵی USB یەکە بکە بە ئامێرەکەتەوە دوای ئەوەی کە کۆنێکت بوو 

لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەتدا یەکسەر لە بەرنامەی Flashtool دا دەرئەکەوێت و دەست ئەکات بە فلاش کردنی فریموەیرەکە بۆ سەر ئامێرەکە 

دوای ئەوەی تەواو بوو ئامێرەکەت هەڵدەکرێتەوە و سیستەمەکە نوێ بوەتەوە و پاراستنی شاشەکە لاچووە 

...








ئیتر ناتوانم لێرەدا زیاتر مارکەی تر ڕوون بکەمەوە بەو شێوەیە بابەتەکە زۆر درێژ ئەبێتەوە بەڵام وویستم ئاماژە بەو دوو مارکە جیهانیە بکەم 








ئەمەوێت یەك تێبینیش بدەم لەسەر ئەو ئامێرە ئەندرۆیدانەی کە بەزۆری چینین وەك تابلێتەکان ، کە مارکەکانیان زۆر چەپن و ناوبانگیان نیە و لە گۆگڵدا ناتوانیت بەناوی 

مارکەکەیەوە بیدۆزیتەوە :

ئەتوانیت پشتی ئامێرەکەت بکەیتەوە و سەیریی سەر مەزەبۆردەکەی بکەیت ، دەبینی ژمارەیەك و مۆدێلێکی لەسەرە ( جوان بگەڕێ ، زۆرجار لەژێر شێڵدی شاشەدایە ) بەو 

ژمارەیە دەوترێ Firmware ID  یان Board ID کە بەکار دێت بۆ ئەوەی لە گۆگڵدا بگەڕێیت و فریموەیری تایبەت بە ئامێرەکەت بدۆزیتەوە 



یان هەندێك جار ئامێرەکە بەو پڕۆسێسەرە ناسراوە کە لەسەری کار ئەکات ، بەهۆی پڕۆسێسەرەکەیەوە ئەتوانی ڕۆم و فلاش تووڵی بۆ بدۆزیتەوە 
مەسەلەن ئەو تابلێتانەی کە بە پڕۆسێسەری Allwinner کار ئەکەن نمونەیەکن بۆ ئەمە 



بەگشتی لەمەشدا هاوکاریتان ئەکەم لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتاندا 
سەیری بەشی پرسیار کردن بکەن 


...







کۆتایی بەشی دووەم






--------------------------------------------------------
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------




















پرسیار کردن







[وینه‌: android_question.png]





لە هەموو شتەکانی ناو ئەم بابەتە ئەگەر داوایەك یان پرسیارێکت هەیە لەم بابەتەدا بیکە :



- ڕیکەڤەریم دەوێت بۆ ئامێرەکەم ؟ CWM یان TWRP م دەوێت ،  ئەمە جۆری ئامێرەکەمە ، ئەمەش مۆدێلەکەی 
- چۆن بچمە دۆخی ڕیکەڤەری ؟ ئەمە جۆری ئامێرەکەم 
- فریموەیرم ئەوێ بۆ ئامێرەکەم نەمتوانی بیدۆزمەوە ؟ ئەمە جۆرەکەیەتی ئەمەش مۆدێل
- فلاش تووڵم ئەوێت ؟ ئایە ئەم جۆرە ئامێرەی من چی فلاش تووڵێکی هەیە ؟
- نەمتوانی مۆدێلی مۆبایلەکەم بدۆزمەوە ، ناشزانم مارکەکەی چیە ، چارەسەر چییە ؟ 
- هەر پرسیارێکی زیادە کە بەمێشکتدا دێت ..






پێخۆشحاڵم کە ئەم جارە بەم شێوەیە هاتمەوە خزمەتتان ، لەبەر ئەوەی ئەو ماوە زۆرە دابڕابووم ، ئێستا دەست ئەکەم بە وەڵامدانەوەی یەك بە یەکی پەیامە تایبەتەکانتان و پرسیارەکانی ئێرەش ان شاءاللە 



مامۆصا هاك بۆ کورد + مامۆصا QaradaxY BoY
Copyright © 2014


[url=http://drivers.softpedia.com/dyn-postdownload.php/353281b1287eed231afe01e78bf80605/54654ecf/48a7b/4/1][/url]
دواین 10 بابه‌ته‌كان

WarninG : SomethinG's NoT RighT Here

Go BacK


وه‌ڵام
#2
Hatiu to chit bena mach

Shaiani grng krdna
دواین 10 بابه‌ته‌كان

PHP, JAVA,  HTML 

وه‌ڵام
#3
دەستت خۆس بابەتێکی زۆر جوانە ،،، بەڵام تێبينيەک گەر سەير کەی سپەيسی نێوان نوسينەکان يەکجار زۆرە بۆيە خوێنەر بێزار دەبێت...
وە بابەتێکی واگرنگ دەتوانی وێنەکان لۆگۆی مامۆستا لێدەی ......... لەگەڵ ڕیزم بەهيوای بابەتی جوانتر
دواین 10 بابه‌ته‌كان

کوردڵاين | KurdLine | من لە فەيس بووک
هەميشە زياتر بزانە لەگەڵ کورد ڵاين
وه‌ڵام
#4
PeRlLo_BaLlAcK

بەصاقەوبم ، داوای چی ئەکەی بیکە ( بیلا معنی ) بەس داوای ماچ مەکە بەزاتی خوا یەك هەڵامەتمە هەر مەپرسە ، با طووش نەبی بەصاقەوبم


A.f.A.KuRd
زۆر سوپاس چاوت ماچەکەم ، واللە براکەم ئەم بابەتە زۆرترین موشکیلەی هێنایە بەردەمم بەڕاستی ماوەیەکی زۆر خەریکی ڕێك کردنەوەی بووم ، دڵنیابە زۆریشم لێ سڕیوەتەوەلە سپیسەکان بەڵام ناتوانم کەمتری بکەمەوە لەبەر ئەوەی تێکەڵ نەبن شتەکان ، بۆ ناوی مامۆصای خۆشەویستمان هاك بۆ کورد لەسەر وێنەکان نوسیوومە برا سەیری بکە

دەست و چاوت خۆش برا ..

وه‌ڵام
#5
دەست خۆش چاوت ماچ ئەکەم ... مەبەستم لۆگۆی هاک بۆ کورد بوو

وه‌ڵام
#6
بژى برا خواى گەورە یارمەتیتت بدات بەهرەو توانایەکى باشت هەیە لە بابەت نوسین .
دواین 10 بابه‌ته‌كان

(اقرأ باسم ربك الذي خلق)
وه‌ڵام
#7
دەستت خۆش بێت برا بەراستی ماندووبونی پیوە دیارە رام وایە بابەت گرنگ بكریت دوبارە دەست خۆش هیچت تیا نە هیشتۆتۆ شایەتی پرسیار بیت

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#8
دەست خۆش بێت بەڕاستی بابەتێکی جوانە ، ماندوو نەبی..
بەردەوام بە..
دواین 10 بابه‌ته‌كان

جگە لە هاك بۆ کورد لەهیچ یانەیك و فەیسبوك،کەناڵ تر بەرپرس نیم
تەنها بەرپرسم لەم کەناڵە
وه‌ڵام
#9
دەصەکانت خۆشبیط مامۆصا قەرەداغی گیان بەراستی بابەتیکی زۆر بەهیزو جوانەو بەسودە وادیارە زۆر پێی مانوبوویت هیوادارم مانونەبیت پیویستە بابەتەکەشت جێگیر بکرێت بەراستی بابەتەکانت جوانو سەرنج راکیشن بەهیوای سەرکەوتن برام...

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#10
دەست خۆش بێت برام ماندوو نەبی
دواین 10 بابه‌ته‌كان

>>Android<<
>> A <<
وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  کۆکراوە : ڕووت کردنی چەندین مۆدێل >> (Android) Night_Wolf 50 41،207 11-02-2018, 07:58 PM
دواین په‌یام: Arman hlary
  سوودي root كردنه وه ي android فه رموون---- ABAS KURD 80 38،560 04-04-2017, 08:03 AM
دواین په‌یام: ABAS KURD
Tongue Android hacking with zANTI ROOT چاودێریکردنی ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌سه‌ر هێله‌که mazhar apo 31 12،049 12-26-2016, 01:10 AM
دواین په‌یام: dilman1987
  [فێرکاری] دانانی XPOSED بۆ سیسته‌می لۆلیپۆپ ANDROID KU.ANDROID 21 6،765 12-25-2016, 08:46 PM
دواین په‌یام: bezhwar
  10 له‌ باشترین ئه‌و موبایلانه‌ی سیسته‌می Android يان له‌سه‌ره‌ (Unde Araz Ibrahim 15 7،895 09-12-2016, 07:05 PM
دواین په‌یام: rawarauf
  زیادکردنى زمانى عەرەبى بۆ هەموو مۆبایل و ڕومێک Android *[email protected]* 28 20،639 08-22-2016, 07:33 AM
دواین په‌یام: aro1998
  جۆرێكی تر لە رووتكردنی مۆبایل بە ١ كلیك. {Android} younis855 29 13،484 08-07-2016, 11:22 AM
دواین په‌یام: Baban X Hama
  ڕوومی فەرمی Galaxy S5 Android 6 0 1 Marshmallow official کریستیانۆ 15 4،566 07-07-2016, 01:01 AM
دواین په‌یام: کریستیانۆ
  دانانی رۆمی مۆبایل + فۆرمات + سه‌ره‌تا تا کۆتای Format android 2016 format X format 10 2،766 07-02-2016, 04:00 PM
دواین په‌یام: format X format
  دانانی سیسته‌می Android 4.4 Kitkat له‌سه‌ر PC >رونكردنه‌وه‌ 100% Araz Ibrahim 62 31،353 06-23-2016, 04:27 AM
دواین په‌یام: shex shera

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان