ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
ئەوەی بتوانێت فێری ئەمەم بکات خەڵاتی دەکەم
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:39 كات:ئه‌مرۆ
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:karwanramazan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:645 كات:دوێنێ
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:twana gardi ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:846 كات:08-17-2019
خۆپاراستن لە هاککەران ، بە وردی نوێ ٢٠١٧ زۆر مووهیمە
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:2496 كات:08-17-2019
پسیاێک دەربارەی ئایپی مۆبایل
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:Hangaw_krd ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:740 كات:08-16-2019
خولی هاكی كۆمبیته‌ر (موبایل و فیس بووك و سایت )
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:BlaCk ErroR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:148 كات:08-16-2019
گه‌وره‌ ترین كوكراوه‌ی بابه‌ته‌كانی به‌شی فیسبوك
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmedKirkuky دواترین وه‌لام:DEVILKILLER ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:74 جاری بینراو:51848 كات:08-15-2019
بەدەستهێنانی فەرهەنگی کارزان Karzan Dict بە ئەکتیڤکراوی
نووسه‌ری بابه‌ت:Aso chomany دواترین وه‌لام:mostan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:6024 كات:08-13-2019
كيِشة لة فونتي ali k samik تكاية يارمةتي لة word 2013
نووسه‌ری بابه‌ت:bavel دواترین وه‌لام:bavel ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:87 كات:08-13-2019
هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی TERMUX بیکە !!
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:kurdoooo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:17 جاری بینراو:3026 كات:08-13-2019
جؤن بتوانم ئيميلي رووسي درووست بكةم بةبي زمارةي تةلةفوون
نووسه‌ری بابه‌ت:recar دواترین وه‌لام:recar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1030 كات:08-11-2019
چۆنیەتی خوێندنەوەی سیمکارتی فاسلینک لەسەر جیازی نەورۆز
نووسه‌ری بابه‌ت:حەکیم دواترین وه‌لام:aliloka ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:3405 كات:08-11-2019
خولی فێربونی cisco network وانەی سێیەم
نووسه‌ری بابه‌ت:مہسہتہرسه رده م دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:459 كات:08-10-2019
كئشه يه كم هه يه له كالي لينوكس
نووسه‌ری بابه‌ت:KurdHkk دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:392 كات:08-10-2019
yarmatem ban tkaya zor zor mamnwntan abm.....
نووسه‌ری بابه‌ت:choman ali دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:311 كات:08-10-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 3 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
ڕوونكردنه‌وه‌ی داتابه‌یس جیاوازی چیه‌ له‌ نێوانیان !
#1
پێم خۆش بوو زانیاریه‌كی ته‌واو دابڕێژم له‌سه‌ر داتابه‌یس و بدوێم له‌سه‌ری من له‌ وێبدا زۆر گه‌ڕاوم < گه‌ڕاوم له‌ ناو هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه‌ ناویان لێنراوه‌ Search Engine نموونی وه‌ك Google و Bing و چه‌ندانی تر ....... به‌ڵام ئێمه‌ هه‌موومان Google به‌كارئه‌هێنین وه‌ حه‌قی خۆشیه‌تی به‌كاری بهێنین چونكه‌ باشترینه‌ پێویست به‌ وه‌سفی من ناكات چونكه‌ ئه‌وان داهێنه‌رن ، ئه‌بینم سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فێری داتابه‌یس ببیت پێم خۆشه‌ هاك بۆ كورد بكه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی كوردی له‌ بواری داتابه‌یس ، ئه‌وه‌ی 3 ساڵه‌ ئه‌یخوێنم و فێربووم پێم خۆشه‌ كه‌مێكی باس بكه‌م بۆ هاك بۆ كورد و ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست وه‌ به‌ تایبه‌ت كاكه‌ Sam84 كه‌ ئه‌و خوێنه‌ری هه‌موو بابه‌ته‌كانمه‌ چاوی ماچ ئه‌كه‌م .


[وینه‌: db.png]

داتابه‌یس چیه‌ ؟

وابزانم پێشتر بابه‌ت دانراوه‌ وه‌ دواون له‌سه‌ری ، به‌ڵام پێم خۆشه‌ من ئه‌وه‌ی كه‌ خوێندوومه‌ ئێوه‌ بیزانن زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ خه‌ریكی داتابه‌یسم و ئه‌یخوێنم وه‌ 2 ساڵی تریشم ماوه‌ بۆیه‌ پێم خۆشه‌ بدوێم له‌سه‌ری چونكه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س زانیاری كه‌می هه‌بێـت به‌ڵام ئه‌دوێت له‌سه‌ری به‌ هه‌ڵه‌ ، مه‌به‌ست له‌ داتابه‌یس واته‌ شوێنێك بۆ زانیاری هه‌ڵگرتن ، داتابه‌یس شتێكی زۆر جیاوازه‌ ناتوانی له‌ ماڵه‌وه‌ فێرببیت یان به‌ سه‌رچاوه‌ فێرببیت ته‌نها ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ نزیه‌كه‌وه‌ فێرت نه‌كات و تێت بگه‌یه‌نێت داتابه‌یس چۆن ئیش ئه‌كات ، داتابه‌یس له‌ كۆمپیوته‌ر و بواری Software وه‌ك زمانی ئینگلیزی وایه‌ هه‌مووی پێویستیه‌تی ئه‌گه‌ر بمه‌وێـ ئاسانترین به‌رنامه‌ دروست بكه‌م ئه‌وه‌ پێویستم به‌ هه‌بوونی داتابه‌یسێك ئه‌بێـت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم زانیاریه‌كانی تێدا هه‌ڵبگرم وشه‌ی داتابه‌یس كه‌ دوو وشه‌ی جیاوازن ئه‌گه‌ر بیان كه‌ین به‌ دوو وشه‌ی جیاواز ئه‌وه‌ ئه‌بینین له‌ وشه‌كانی (داتا + به‌یس) یه‌كی گرتووه‌ مه‌به‌ست له‌ (داتا) له‌ زمانی وردی مانای زانیاری ئه‌دات وه‌ مه‌به‌ست له‌ وشی (به‌یس) ئه‌وا مانای بنچنه‌ ئه‌به‌خشێ به‌ هه‌ردووكیان مانای بنچینه‌ی زانیاری ئه‌به‌خشن ، كه‌واته‌ داتابه‌یس بۆ هه‌موو شتێك گرنگه‌ به‌ڵام داتابه‌یس جیاوازی هه‌یه‌ و به‌رنامه‌ی جیاواز هه‌یه‌ بۆ دروستكردنیان وه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و به‌رنامانه‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و به‌كارهێنانی جیاوازی خۆی هه‌یه‌ ، بۆ نموونه‌ هه‌ندێك به‌رنامه‌ هه‌یه‌ له‌ كوردستان زۆر به‌كاردێ بۆ دروستكردنی داتابه‌یس كه‌ ئه‌مانه‌ن (SQL Server , Oracle , Access) وه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌یه‌ ، داتابه‌یس بۆ شتێك دروست ئه‌كرێت كه‌ زانیاری زۆری تێدا هه‌ڵبگیرێت به‌ڵام Access جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تر ، له‌ ڕووی قه‌باره‌ له‌ ڕووی شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر Access

[وینه‌: access.jpg]


ئه‌بینین یه‌كێكه‌ له‌ تووڵه‌كانی مایكرۆسۆفت وه‌ به‌ زمانی C + ++C دروستكراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئاسانیشه‌ بۆ به‌كارهێنان ئه‌توانین به‌ ئاسانترین شێوه‌ داتابه‌یسی پێ دروست بكه‌ین به‌ڵام چه‌نده‌ها كێشه‌ی هه‌یه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ داتابه‌یس ئه‌و كێشانه‌ نه‌بێت بۆ نموونه‌ Access كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ ئه‌گه‌ر داتابه‌یسێك به‌ Access بۆ شوێنێك دروست بكه‌یت ئه‌وه‌ توانای ته‌نا 1 GB زانیاری هه‌یه‌ تێیدا هه‌ڵبگیرێت له‌وه‌ زیاتر توانای هه‌ڵگرتنی نیه‌ واته‌ ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ چه‌ند به‌كارهێنه‌رێكی كه‌م ئه‌بێت كه‌ پێك هاتبێت له‌ 2 یان 3 كه‌س ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ن وه‌ كاتێك ئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر داتابه‌یس ئه‌كه‌ین ئه‌وه‌ به‌ بێگومانی زۆر گرنگه‌ كه‌ بواری Security گرنگ بێت چونكه‌ داتابه‌یس هه‌یه‌ بۆ یانك دروست ئه‌كرێت كه‌ به‌ سه‌ده‌ها ملیۆن دیناری تێدا هه‌ڵده‌گیرێت ئه‌گه‌ر Security به‌هێز نه‌بێت ئه‌وه‌ به‌ ئاسانترین شێوه‌ هاكه‌ران پاره‌كان ئه‌دزن ، وه‌ ئه‌كسس له‌ ڕووی Security زۆر لاوازه‌ به‌ ئاسانترین شێوه‌ ئه‌توانرێت بشكێنرێـت و بتوانین بچینه‌ زانیاریه‌كانی ناوی ، وه‌ چه‌ن كۆمه‌ڵه‌هۆكارێكی تریش له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ ئه‌كسس زۆر به‌كارناهێنرێت به‌س ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر (Oracle , SQL server) ئه‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ به‌هێزن و قه‌باره‌شیان ئێجگار زۆره‌ ته‌نها یه‌ك Field به‌رنامه‌ی SQL Server ئه‌وه‌ 4000 MB هه‌ڵ ئه‌گرێت كه‌ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر زۆره‌ واته‌ ته‌نها یه‌ك كۆڵۆم له‌ SQL Server چوار ئه‌وه‌نده‌ی داتابه‌یسێكی كه‌ به‌ Access دروست كرابێت ، به‌ هه‌مان شێوه‌ Oracle یش جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نیه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ر وه‌ك SQL Server وایه‌ .

[وینه‌: aquadatastudio_sqlserver_dba_tools_storage_manager.png]


ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی وه چ زمانێكی تێدا به‌كارئه‌هێنرێت .

Access ئه‌توانرێت زمانه‌كانی SQL + VB تێدا به‌كاربهێنرێت وه‌ ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ (Interface) ئه‌وه‌ هه‌ر به‌ Access ئه‌كرێت .

سه‌باره‌ت به‌ SQL Server , Oracle زمانه‌كانی SQL تێدا به‌كارئه‌هێنرێت و وه‌ ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ به‌ Access یان Web Technology دروست ئه‌كرێت كه‌ ئه‌وانیش HTML + CSS + Java Script ... هتد ئه‌گرێته‌وه‌ .


ئه‌گه‌ر به‌رواوردێك بكه‌ین ئه‌بینین SQL Server + Oracle زۆ زۆر باشتر و به‌هێزترین له‌ Acess له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ كه‌واته‌ ئه‌بێت بڵێین داتابه‌یسی گه‌وره‌ به‌و دووانه‌ دروست ئه‌كرێت به‌س له‌ كوردستان به‌ زۆری SQL server به‌كارئه‌هێنرێت كه‌ ئه‌ویش چه‌ندین ڤێرژنی جیاوازی هه‌یه‌ و جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان نیه‌ واته‌ به‌ هه‌ر كامێك له‌وانه‌ داتابه‌یس دروست بكه‌یت ئه‌وه‌ كێشه‌ت نیه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆتا ڤێرژن بێت ئه‌وه‌ باشتره‌ چونكه‌ ئێوه‌ ئه‌زانن ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌ك نه‌زانێت كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ Update ناكاته‌وه‌ ، ڕه‌نگه‌ پرسیارێكی ئه‌وه‌ بكه‌ن چۆن هه‌ر به‌ Access كه‌ خۆی ئیشی داتابه‌یسه‌ له‌گه‌ڵ SQL Server به‌كاردێت ! Access ته‌نها ڕووكاری به‌رنامه‌كه‌ی پێ دروست ئه‌كرێـت و پاشان ئه‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ SQl Server و له‌وێوه‌ زانیاریه‌كان وه‌ر ئه‌گرن .

من نامه‌وێت لێره‌ سه‌رتان زیاتر بیه‌شێنم و سوود له‌ ووته‌كانم وه‌ر نه‌گرن ئه‌مه‌وێت ته‌نها زانیاریه‌كی سه‌ره‌تایی بێت من هه‌وڵ ئه‌ده‌م زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی هه‌یه‌ له‌ داتابه‌یس ڕوون بكه‌مه‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر بێینه‌وه‌ سه‌ر ووته‌كانی سه‌ره‌وه‌م ئه‌وه‌ ئه‌بینین ته‌نها باسی سێ به‌رنامه‌م كردووه‌ به‌ڵام ئه‌ی وێبه‌كان به‌ چی ئه‌كرێن ئه‌وانیشی بێگومان به‌و هه‌موو زانیاریه‌وه‌ چۆن ئه‌بێت داتابه‌یسی نه‌بێت Exclamation به‌ڵی ڕاسته‌ وێبه‌كانیش داتابه‌یسیان هه‌یه‌ و به‌ PHP My Admin دروست ئه‌كرێت كه‌ ئه‌ویش یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین به‌رنامه‌ی داتابه‌یسی كه‌ به‌كاریه‌ت بۆ وێبه‌كان ، كفره‌ ئه‌گه‌ر بڵێم PHPMyAdmin به‌كارئه‌هێنم بۆ Desktop Application چونكه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه‌ ئه‌ڵێت " هه‌موو شتێك به‌ خوێ وه‌ خوێش به‌ مانا " با زیاتر سه‌رتان نه‌یه‌شێنم وابزانم هه‌ر چه‌ند نووسینه‌كانم زۆر بكه‌م ئه‌وه‌ وشه‌كانم زیاتر به‌ره‌ و لاوازی ئه‌چن چونكه‌ جبران ئه‌ڵێـت " هه‌ر چه‌نده‌ وشه‌كان زۆرتربن ئه‌وه‌ نرخیان كه‌متر ئه‌بێت " بۆیه‌ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانم هه‌وڵ ئه‌ده‌م درێژیان نه‌كه‌مه‌وه‌.

داوای لێبوردن له‌ به‌ڕێزتان ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كم به‌ هه‌ڵه‌ نووسیوه‌ یان ئه‌وه‌تا به‌ هه‌ڵه‌ زانیاریه‌كم نووسیوه‌ چونكه‌ مه‌رج نیه‌ من باشترینی ئێره‌ بم زۆر كه‌س هه‌یه‌ له‌ من باشتره‌ به‌ڵام تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نیه‌ بنووسێت . بڕوای منیش وایه‌ هه‌تا نه‌نووسیت ئه‌وه‌ ناتوانیت شتی جوان دابنێیت .

چاوه‌ڕوانی زانیاری نوێ بن زوو سه‌ردانی یانه‌ بكه‌ن چونكه‌ چه‌ند ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێم هه‌یه‌ بۆ كوردستان ئه‌مه‌وێـ لێره‌ بیبه‌خشم .

سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌كتان هیوای سه‌ركه‌ووتن بۆ هه‌موو لایه‌ك .

دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#2
دەستەکانت خۆش بێت بەراستی زۆر بابەتێکی بەسود بو دەمێک بو پێم خۆش بو داوات لێ بکەم لەسەری بنوسی بەس پێم عەیب بوو زۆر دەستت خۆش بێت ماندوبونی پێوە دیارە وانەکەت زۆرشتێکی گرنگ بوو بە ھیوای بەردەومیت و بێ بەشمان نەکەی لەم زانیاریە دەگمەنانەت چاوەرێێ بابەتەکانی تریشم
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#3
(11-28-2013, 11:16 PM)barzanc نوسراوه:  دەستەکانت خۆش بێت بەراستی بابەتێکی زۆر بەسوده‌ دەستت خۆش بێت ماندوبونی پێوە دیارە وانەکەت زۆرشتێکی گرنگ بوو بە ھیوای بەردەومیت و بێ بەشمان نەکەی لەم زانیاریە دەگمەنانەت چاوەرێێ بابەتەکانی تریشینHeartHeart

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#4
بابه‌تێکی جوان و به‌سووده‌ ده‌ست خۆش ..
دواین 10 بابه‌ته‌كان

کــــە ڕێــــزت دانـــا بــۆ کـــەسێ ...

ئەڵێت بزانە چۆن لێم ئــەتـــرسێ ...
وه‌ڵام
#5
دەستت خۆش کاک دلۆڤان بەراستی بابەتەکانت یەک لەیەک بەسود ترن بەهیوای بابەتی زیات
دوبارە دەستت خۆش سەرکەوتوبی
دواین 10 بابه‌ته‌كان

بۆیە گورگم خۆش دەوێت چونکە هەموو درندایەکەی لە روخساریەتی نەک لە ناخی
وه‌ڵام
#6
دەستەکانت خۆش بێت

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#7
ده‌ست خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#8
dast xosh dla geanHeart
دواین 10 بابه‌ته‌كان


عاشق بوون وه ك له دایك بوون وایه به ده ستی خۆت نیه
(به ختیار عه لی)

وه‌ڵام
#9
دەست خۆش Heart
دواین 10 بابه‌ته‌كان

بە ناوی خوای گەورەو مێهرەبان

لا إله إلا الله

اللَّـهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وآلِ مُحَمَّد
وه‌ڵام
#10
ده‌سته‌کانت خۆش بێت

بێگومان ئێمه‌ش هه‌موو بابه‌ته‌کانت ئه‌خوێنینه‌وه‌ و سودی زۆر یان لێ ئه‌بینین

به‌س خۆزگه‌ یه‌ک ده‌ره‌جه‌ ئه‌و نوسینانه‌ت گه‌وره‌ بکردایه‌ تا هه‌موویم خوێنده‌وه‌ چاوم کوێر بوو پیته‌کانی سه‌ر کیبۆرده‌که‌م باش نابینم Big Grin
دواین 10 بابه‌ته‌كان

WarninG : SomethinG's NoT RighT Here

Go BacK


وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  سلاو هاوێیان پرسیارێکم هه‌یه‌ له‌ دروست کردنه‌ وه‌یب براوسه‌ر harem007 2 1،168 05-05-2017, 05:28 PM
دواین په‌یام: [email protected]
  دروست كردنی پرۆگرامێك بۆ قفل كردنی فۆلده‌ر به‌ ڤێژوه‌ل به‌یسك adeb96 7 1،876 02-11-2016, 05:15 PM
دواین په‌یام: adeb96
  به‌رنامه‌ی لیستی چه‌پ بۆ گه‌یشتن به‌ به‌رنامه‌انت myasus 11 2،344 01-12-2016, 04:35 PM
دواین په‌یام: Hedi pool
  دروست کردنی RAT بە vb6 بە ڤیدیۆ ڤیشوال به‌یسك Mя.Dzk!LLeя 5 1،704 02-09-2014, 08:25 PM
دواین په‌یام: Mя.Dzk!LLeя
  سڵاو هاوڕێیان دوو پڕۆگرامی ساده‌م دروست فه‌رموو سه‌یری بكه‌ن rzgar koye 13 2،640 09-11-2013, 04:02 PM
دواین په‌یام: rzgar koye
  55 وانه‌ بۆ فێربوونی زمانی به‌یسیك به‌ ڤیدیۆ [email protected] 28 5،685 01-22-2013, 04:24 AM
دواین په‌یام: malek.
  کێشه‌ی operator م هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڤیژوه‌ڵ به‌یسکدا candle sob 7 1،136 12-30-2012, 02:03 AM
دواین په‌یام: RamanTheGhost
Star پرسیارێك|شاره‌زایانی ڤیژوه‌ڵ به‌یسك Zenon Kurdish 18 5،006 09-16-2012, 10:40 PM
دواین په‌یام: Rebaz.m
  یارمه‌تی له‌درووست كردنی فه‌رهه‌نگێك به‌ڤیژوه‌ل به‌یسك IBRAHIMRWANDZI 14 3،828 09-03-2012, 05:41 PM
دواین په‌یام: IBRAHIMRWANDZI
  تکایه‌ پێویستم به‌ به‌رنامه‌ی ڤیجوه‌ڵ به‌یسکه‌ به‌ پۆرته‌ ب Attacker 3 715 08-28-2012, 03:41 PM
دواین په‌یام: shadyzana

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان