ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
ke dazani site drust bkat
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:twana gardi ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:245 كات:10-18-2019
یه‌كه‌مین په‌یج له‌ كوردستان له‌ بواری cybershield
نووسه‌ری بابه‌ت:yousif bedll دواترین وه‌لام:Dark Rokan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:65 كات:10-13-2019
کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی
نووسه‌ری بابه‌ت:hey_world دواترین وه‌لام:hey_world ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:243 كات:10-13-2019
تازه‌ترین ریپۆرت بۆ سوتانی فه‌یسبوكم ئه‌وێیت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:esmailmajid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:2173 كات:10-12-2019
بەرنامەیەکی زۆر شاز بۆ دۆزینەوەی فایلەکانی ناو کۆمپیتەرەکەت
نووسه‌ری بابه‌ت:KoSraT GraPHiC دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:884 كات:10-12-2019
دروست كردنی داتابه‌یس بۆ كارمه‌ندی كۆمپانیا - خۆت دروستی بكه‌ به
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulrahman Kalari دواترین وه‌لام:Abdulrahman Kalari ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:581 كات:10-08-2019
سڵاو هاوڕێیان کێ شارەزایی لەهاکی پۆبجی هەیە
نووسه‌ری بابه‌ت:Hawkar sh دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:218 كات:10-08-2019
چەن پرسیارێک بۆ شارازایانی هاکی سایت
نووسه‌ری بابه‌ت:dlshad disjdds دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:90 كات:10-08-2019
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:twana army ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:88 جاری بینراو:2283 كات:10-07-2019
کێ لە ۆرد پرێس شارەزایە تکایە وەرنە یارمەتیم
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:202 كات:10-07-2019
هۆست و دۆمەینی بەخۆڕایی UNLIMITED
نووسه‌ری بابه‌ت:john_sevar دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:113 كات:10-07-2019
Wordlist Kurdi ڤێرشنی دوو 87147983 زیاتر له‌ 8 ملیار
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:HAMA_QALADZEY ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:109 جاری بینراو:25919 كات:10-05-2019
پەرەى تەزوير ماوە ؟؟
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:M.V ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:258 كات:10-04-2019
زیاتر لە ||٣٥٠٠|| سایت کە هەڵەی SQL هەیە \|دیاری|/
نووسه‌ری بابه‌ت:aaashvan دواترین وه‌لام:Halbjermajeed ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:274 كات:10-04-2019
ئایا دەتوانیت سستمەکانی کۆمپیوتەر لە ئەندرۆید بکەیتەوە؟ لێرە وەڵ
نووسه‌ری بابه‌ت:K.A.E MaSTeR دواترین وه‌لام:K.A.E MaSTeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:113 كات:10-03-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 10 ده‌نه‌گه‌كان - 4.6 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
چۆنیەتى دانانى ڕومى فەرمى و نافەرمى تەنیا لە H4KurD
#1
بسم اللە الرحـــمن الرحـــــیم

سڵاو هاوڕێیان


بەبابەتێکى گرنگ هاتمەوە لاتان کە لەم بابەتە زۆرێک لەو شتانە ڕوون دەکەینەوە کە نادیارن و وەڵامى زۆر پرسیار وەرئەگرین کە پێموابێت هەندێک لەمانە لەهیچ جێیەک باس نەکراوە و زۆرێکیش لە ئێمە نایزانین ....

سەرەتا بۆ هەر مۆبایلێکى ئەندرۆید و دابەزاندنى ڕومى فەرمى یان نافەرمى ئەم کارانە بکە :

1. باشتره‌ شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت له‌ 70 - 80 % بێت .

2. USB Debugging چالاك بكه‌ ::: Settings > More > Developer Option > USB Debugging پاشان چالاكی بكه‌ .
( ئه‌گه‌ر به‌شی Developer Option نه‌بوو ئه‌وه‌ بچۆ About device پاشان 7 جار په‌نجه‌ بنێ به‌ Build number دا دروست ئه‌بێت ئەمە بۆ سامسۆنگ گالاکسى و هەندێ ئامێرى تر) .

بەگشتى لە Settings پاشان لە Developer Option دایە گرنگ ئەوەیە بیدۆزیتەوە کە ناوى USB Debugging ە و چالاکى بکەیت .

[وینه‌: qoe8.png]

3. باشتره‌ Back Up ی داتاكانت هه‌ڵبگری بۆ ڕومى فەرمى وە بۆ نافەرمى هەردەبێت هەڵیبگریت چونکە هەموو شتێکت ئەسڕێتەوە .

4. درایڤەرى تایبەت مۆبایلەکەت بۆ کۆمپیتەر دابەزێنە :: لـــــێرە .
(با لەکاتى دابەزاندن کۆمپیتەرەکەت ڕەبتى ئەنتەرنێت بێت وەلەکاتى ڕەبت کردنى مۆبایلەکەت بە کۆمپیتەر بۆى بێکێشە دابەزێت )


چۆنیەتى دانان و نوێکردنەوەى ڕومى فەرمى

سەرەتا ئەبێت ئەوە بزانین کە نوێکردنەوەى ڕوم لەسەر هەمان ڤێرژن کارێکى ئاسانە بۆ نمونە من مۆبایلەکەم ڕومى 4.2.2 ـى لەسەرە و ئەپدەیتى بۆ هاتوە هەر بۆ 4.2.2 واتە بەرز نەکراوەتەوە یاخود بووەتە 4.3 واتە ئەپگرەید کراوە :

بچۆ Settings دواتر Software update بدۆزەرەوە کە بەگشتى لە About device ـیان About phone ـدایە , دواتر Update بکە ئەگەر نوێکارى هاتبێت خۆى ئەپدەیتى ئەکات بەڵام ئەبێت ڕەبتى ئەنتەرنێت بێت .

بەڵام ئەمکارە لە سێ کاتدا سەرکەوتوو نیە :

1. ئەگەر مۆبایلەکەت ڕووت کرابێت ئەوە ئەپدەیتى بۆنایەت .
2. ئەگەر کێشەیەک لە سیستمدا هەبێت کە بەدانانى ڕومێکى فەرمى چاک ببێتەوە .
3. هەندێ جار ئەگەر ڤێرژنى نوێ هاتبێت زیاتر لە ڤێرژنێک دواى خۆى واتە frimware upgrade کە ئەو ڤێرژنە بۆ وڵاتی خۆت نەبێت یان بەهۆکارێکی تر .

--------

دانانى ڕومى فەرمى بۆ مۆبایلەکانى سامسۆنگ گالاکسى ::

بە دوو ڕێگا ئەکرێت :

1. بە بەرنامەى odin ( ئەمە بۆ دانانى هەمان ڕومى خۆت یان ڕومى ڤێرژنى نزمتر یاخود بەرزتر وە ڕومى نوێکراوەى هەمان ڤێرژنى خۆت دەبێت ) .

2. بەبەرنامەى Samsung Kies ( ئەمە تەنیا بۆ دانانى ڕومى ڤێرژنى بەرزتر ئەبێت یان بۆ ڕومێکى نوێکراوەى هەمان ڤێرژنى خۆت وە هەموو ڕومێکى بەرزتر نا بەڵکو هەندێکى ڕێگەپێدراوە ) .

ڕێگاى یەکەم بەبەرنامەى odin ::

سەرەتا پێویستە ڕومى تایبەت بە مۆبایلەکەت دابگرى و ئەو ڤێرژنەى ئەتەوێت ::

بچۆ ئەم سایتە : http://www.samfirmware.com

خۆت تۆماربکە زانیاریەکان و وێنەکەى ئەنتى سپام بەدروستى جێ بەجێ بکە , پاشان ئیمەیڵێک لەلایەن سایتەکەوە دێت بۆ ئەو ئیمەیڵەى خۆتت پێ تۆکارکرد بچۆ بیکەرەوە و لینکى ئەکتیڤ کردنى تێدایە کلیکى لێ بکە .

پاشان بە ئەکاونتەکەت لەسایتەکە داخڵ ببە .

بچۆرەوە پەڕەى سەرەتا یان کلیک لێرە بکە .

لەم بەشەدا ژمارەى مۆدێلەکەت بەدروستى بنوسە یان ژمارەى هەر مۆدێلێک بنوسە .
(بۆ زانینى ژمارەى مۆدێل بچۆ About device لە Settings)

[وینه‌: wk6u.png]

پاشان وەرە خوارەوە Iraq بدۆزەرەوە پاشان کلیک لەو ڕیزە بکە ڕاستەوخۆ کۆتا ڕووم دێتە سەرى یان کلیک لە ژمارەى مۆدێلەکە بکە لە بەرامبەر هەر وڵاتێکدا تا خۆمان بیدۆزینەوە چونکە هەندێک جار لەوێ iraq پشان نادات .

[وینه‌: tx5q.png]

ئێستە کە کلیکت لەژمارەى مۆدێلەکە کرد لێرە بەدروستى زانیاریەکان پڕ بکەرەوە

[وینه‌: sh5q.png]

پاشان ڕومەکانت بۆ ئەهێنێت تۆ ئەوە هەڵبژێرە کە ئەتەوێت

[وینه‌: zgr1.png]

پاشان کۆدەکە داخڵ بکە و Submit بکە لەژێرەوە لینکى داونلۆد دیار دەکەێت کلیکى لێ بکە .

پاش دابەزاندنى ڕووم لە Zip دەرى بێنە و بەرنامەى odin بکەرەوە :: لـــێرە دایگرە .

پاشان مۆبایلەکە بخەرەوە دۆخى داونلۆد بەدەست ڕاگرتن لەسەر هەرسێ دووگمەى Volume Down ( نزمکردنى دەنگ ) + Power Button ( دوگمەى داگیرساندان ) + Home ( دوگمەى ناوەڕاست ) , پاشان Volume Up ( زیادکردنى دەنگ ) بکە بۆ چونە ناو دۆخەکە .

مۆبایلەکەت ڕەبت بکە بە کۆمپیتەرەکەتەوە بە کێبڵى شەریکە کە پێویستە Add ببێت

[وینه‌: jwzw.png]

دواتر لەبەرنامەکە کلیک لە PDA بکە و ئەو فایلەى لە ZIP دەرتکرد بیهێنە کە بە پاشگرى ( MD5. ) ە , پاشان Start بکە بۆ ده‌ست پێكردن .

مۆبایله‌كه‌ت ڕیستارت دەبێتەوە كه‌مێك چاوه‌ڕێ بكه‌ تا له‌به‌رنامه‌كه‌ PASS ئه‌بێت به‌ ڕه‌نگی سه‌وز .

----------------------

پێم خۆشە هەندێک لەسەر بەرنامەى odin بدوێم ::

سەرەتا ئەبێت بزانین odin تەنیا بۆ مۆبایلەکانى سامسۆنگ گالاکسى ئەبێت

وە ڕووم و ڕووت و ڕیکۆڤەرى مۆدى پێ دائەنرێ بەڵام ڕوومى نافەرمى سەپۆرت ناکات .

[وینه‌: ta82.png]

ئەوانەى گرنگ بن :

شین : واتە مۆبایلەکە بێ کێشە ڕەبت بووە بەکۆمپیتەرەکەوە .
سەوز : واتە کارەکەى کردمان سەرکەوتوو بوو
زەرد : ئەو دووبەشەى سەحى لێدراوە پێویستە هەمیشە چالاک بن تا کارەکە بەسەرکەوتووى جێ بەجێ ببێت و ڕیبووت ببێتەوە , Re-Partiton کاتێک سەحێ لێدەدرێ کە بەشى PIT بەکاربێنین .

ژمارەکان تەنیا بۆ ڕوومن .
ژمارە یەک ( PIT ) : ئەمە partition information table ە تەنیا کاتێک بەکاردێت کە فایلى ڕوم فایلێکى ( pit , .xlm. ) ــى لەگەڵدا بێت .

ژمارە دوو ( Bootloader ) : ئەمە بووتلۆدەرى ڕومەکەیە بەتەنیا کە سەپۆرتى ( tar , gz , tgz , md5 ) ئەکات .

ژمارە سێ ( PDA ) : ئەمە firmware ى سەرەکیە و OS و ئەپلیکەیشنەکانى تایبەت بەڕومى وڵاتەکە و ئەپلیکەیشنەکان بەگشتى لێرەدایە , ( هەروەها کاتێک فایلى ڕووم یەک فایل بێت و Bootloader هەموو شتەکانى تری تێدابێت ئەوە PDA بۆ بەکاردێنین بەتەنها , هەروەها بۆ فایلى ڕووت و ڕیکۆڤەرى مۆدیش ئێرە هەڵدەبژێرین ) , سەپۆرتى ( tar , gz , tgz , md5 , smd ) ئەکات .

ژمارە چوار ( PHONE ) : ئەمە بەشى modem ە لە ڕوومەکە .

ژمارە پێنج ( CSC ) : بریتیە لە country specific settings networks languages etc کەواتە سیستمى تایبەت بە وڵاتەکەتە لە زمان و سیتینگ و هتد ..

-----------

ڕێگەى دووەم بەبەرنامەى Kies ::

سەرەتا بەرنامەکە داگرە لێرە :: http://www.samsung.com/us/kies

پاشان بیکەرەوە و مۆبایلەکەت ڕەبت بکە بە کۆمپیتەرەکەتەوە بە کێبڵى شەریکە بەڵام با مۆبایلەکەت داگیرسابێت و usb debugging چالاک بێت , پێویستە مۆبایلەکە بناسێتەوە

پاشان کە ڕومى نوێ هەبوو دەرئەکەوێت بەم جۆرە کارەکە ئەکەین واتە ئەبێت کۆمپیتەرەکە ڕەبتى ئەنتەرنێت بێت

[وینه‌: 09ys.png]
[وینه‌: qjms.png]

دەستکارى هیچ ناکەین تەنیا چاوەڕێ ئەکەین تا ڕومەکە دادەبەزێت

[وینه‌: 217p.png]
[وینه‌: l6z1.png]

خۆى ڕیبووت ئەبێتەوە و هەموو کارەکان دەکات تەنیا چاوەڕوانى پێویستە .

--------------

دانانى ڕومى فەرمى بۆ مۆبایلەکانى HTC ::

بچۆ سەپۆرتى سایتى HTC ::

https://support.htc.com/en-us

پاشان جۆرى Product هەلبژێرە بەشى دووەم دێت لەوێ Software Update هەڵبژێرە و بەشى سێیەمیش جۆرى Article

[وینه‌: i8vw.png]

پاشان ئەگەر ڕومى نوێ هەبێت لەخوارەوە نوسراوە Download و لەوێ دایگرە

دابەزاندنى ئاسانە تەنیا مۆبایلەکەت ڕەبتى کۆمپیتەر بکە بە داگیرستاوى و ڕومەکەى داتبەزاند بیکەرەوە کە فایلێکى exe ــە و لەگەڵ هەنگاوکان بڕۆ پاشان Finish بکە و مۆبایلەکەت ڕیبوت ئەبێتەوە بەڵام کێبڵەکە لێمەکەرەوە تا ڕومەکە داببەزێت , پاشان کە مۆبایلەکەت داگیرسایەوە ڕوومە نوێیەکە دابەزیوە .

------------

دانانى ڕوومى فەرمى بۆ مۆبایلەکانى Sony بەگشتى ::

بەبەرنامەى Flashtool دەکرێت :

http://www.flashtool.net/download.html

لەگەڵ ڕوومێکى فەرمى کە بەپاشگرى ftf ـە یان img .

چۆنیەتى بەکارهێنان :: دەبێت جگە لە usb debugging بەشى Unknown sources چالاک بکەیت لە Settings > Security

هەروەها جگە لە درایڤەرى مۆبایلەکە ئەبێت درایڤەرى flashtool ـیش دابەزێنیت :: لــــێرە دایگرە پاشان دایبەزێنە جۆرى مۆبایلەکەت سەح لێبدە لەگەڵ flashmode , fastboot .

[وینه‌: 2su4.png]


پاش داگرتنى پڕۆگرامى Flashtool دایبەزێنە , پاش داگرتنى ڕوومەکە کە بە پاشگرى ftf ـە بیخەرە ناو C:\Flashtool\firmwares

دواتر بەرنامەکە بکەرەوە لە C:\Flashtool ــدایە بەپێى بیتى کۆمپیتەرەکەت 64 بیت Flashtool64 و 32 بیت Flashtool .

پاشان بەم جۆرە بکە

[وینه‌: a8x5.png]

پاشان ڕومەکە هەڵبژێرە دواتر دڵنیابە لەوەى سەح لە APPSLOG دراوە , وە ئەگەر پێشتر ڕومەکەت فەرمیە و ناتەوێت داتاکانت بسڕێنەوە ئەوە سەح لە DATA و CACHE مــەدە , بەڵام ئەگەر ڕومەکەت فەرمى نیە یان ئەتەوێت فۆڕمات بکەیت ئەوە سەحیان لێبدە .

[وینه‌: k6vo.png]

دواتر کلیک لە Flash بکە و وەک ئەم وێنەیە بکە

[وینه‌: 2h8o.png]

پاشان چاوەڕێ بکە تا تەواو ئەبێت

http://img850.imageshack.us/img850/9424/6z80.png

-------

چۆنیەتى دانانى ڕومى فایلى img :

هەموو کارەکانى بۆ ftf کرامان دوبارەى بکەرەوە و وەک وێنەی دووەمى سەرەوە چوارخاڵەکە جێبەجێ بکە بەڵام لەبەرنامەکە ئەم بەشە هەڵبژێرە .

[وینه‌: usnc.png]
[وینه‌: 2y6w.png]
[وینه‌: 094l.png]

پاشان ڕومەکە هەڵبژێرە کە بە img ە خۆى ئۆتۆماتیکى کارەکە ئەکات لەوانێ چەند دانەیەک بێت پێویستە یەک یەک بیکەیت .

--------------------------

دانانى ڕومى فەرمى بۆ مۆبایلى Micromax :

هەرچەندە ئەم مۆبایلە بەکارهێنانى کەمە بەڵام بەکورتى باسى ئەکەین :

ڕومى فەرمى بەهۆى بەرنامەى SP Flash Tool ه‌وه‌ بۆ دائه‌نرێت :: داگـــرتن .

مۆبایله‌كه‌ت كۆنێكت ئه‌كه‌یت به‌ كۆمپیته‌ره‌كه‌ته‌وه‌ و کلیک لەبەشى Scatter-loading ئەکەیت و فایلى txt ى ناو ڕومەکە ئەهێنیت کەداتگرتوە و مۆبایلەکەت ئەکوژێنیتەوە پاشان کەبەتەواوى کوژایەوە کلیک لە Download ئەکەیت لەبەرنامەکە و ڕومەکەت نوێ ئەبێتەوە , چاوەڕێ بکە تا تەواو ئەبێت .


-------------------------

چۆنیەتى دانانى ڕوومى نافەرمى Unofficial ROM

بۆ هەموو مۆبایلەکانى سەر سیستمى ئەندرۆید دانانى ڕوومى نافەرمى لە Recovery Mod ــەوە ئەبێت ::

1. پێویستە مۆبایلەکەت ڕووتکرابێت :: ڕووتکردن .

2. هەندێک ئامێر پێویستە Recovery Mod ى بگۆڕى تا ZIP بخوێنێتەوە لەناو میمۆرى .

* ڕومى نافەرمى لە ZIP ــدایە و نابێت بیکەیتەوە بەڵکو ئەبێت ڕاستەوخۆ بیخەیتە ناو مۆبایلەکەت .

چۆنیەتى کردنى کارەکە ::

1. ڕومە نافەرمیەکە بە فایلى ZIP بخەرە ناو میمۆرى داخلى مۆبایلەکەت .

2. مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە .

3. مۆبایلەکەت بخەرە دۆخى ڕیکۆڤەرى بەدەست ڕاگرتن لەسەر هەرسێ دووگمەى Volume Up ( بەرزکردنى دەنگ ) + Power Button ( دوگمەى داگیرساندان ) + Home ( دوگمەى ناوەڕاست ) , کە لۆگۆى سامسۆنگ دەرکەوت دەست لە Power Button لابدە ئەمە بۆ سامسۆنگ گالاکسى ..... وە بۆ HTC و Sony و جۆرەکانى تر بەدەست ڕاگرتن لەسەر هەردوو دووگمەى Volume Up ( بەرزکردنى دەنگ ) + Power Button ( دوگمەى داگیرساندان ) , پاشان بۆ HTC بە Volume Down وەرە خوارەوە بۆ RECOVERY و بە Power Button هەڵیبژێرە .

4. پاشان وەرە سەر wipe data/factory reset و بە power button هەڵیبژێرە و دواتر Yes هەڵبژێرە , پاشان دەگەڕێتەوە هەمان شوێن ئەمجارە wipe cache partition هەڵبژێرە و Yes بکە , بچۆ بەشى Advanced پاشان wipe Dalvik Cache هەڵبژێرە و Yes بکە .

5. ئێستە وەرەوە بەشى سەرەکى install zip from sdcard هەڵبژێرە .

6. پاشان choose zip from sdcard ( یان لەوانێ ئێستە لەناو فایلەکاندا بین ئەم بەشەی نەبێت بەپێى جۆرى ڕیکۆڤەریەکە ئەگۆڕێت ) .

7. پاشان /0 هەڵبژێرە ( یان لەوانێ ئێستە لەناو فایلەکاندا بین ئەم بەشەی نەبێت بەپێى جۆرى ڕیکۆڤەریەکە ئەگۆڕێت ) .

8. پاشان فایلى ڕومەکە بدۆزەرەوە کە بە پاشگرى ZIP ە و هەڵیبژێرە و Yes بکە .

9. دواتر بە Ge Back بگەڕێرەوە بەشى سەرەکی و reboot system now بکە .

--------

ئەگەر ڕیکۆڤەرى مۆد بەشى install zip from sdcard تیا نەبێت ئەوە دەبێت بیگۆڕین

بۆ سامسۆنگ گالاکسى بە فایلى tar لە odin دەیکەین :: سەیرى ئەم بابەتە بکە .


بۆ مۆبایلەکانى تر فایلى ( img. ) لە گوگڵ بدۆزەرەوە بۆ نمونە بۆ sony xperia z بگەڕێ بۆ CWM Recover Sony Xperia Z

یان لێرە بەدەستى بێنە :: http://www.clockworkmod.com/rommanager

چۆنیەتى دانانى ئەم img ـە بۆ HTC ::

سەرەتا ئەم فایلە داگرە :: داگــرتن . پاشان لەڕاڕ دەرى بکە و ئەو فایلە img ەى دایدەگرى بیخەرەناو ئەم فایلەوە کەبەناوى recovery ــیەوەیە

1. مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌ ، پاشان ده‌ست ڕاگره‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو دوگمه‌ی Volume Down ( كه‌مكردنی ده‌نگ ) + Power Button ( دوگمه‌ی داگیرساندن ) ، بۆ چونه‌ ناو bootloader , دواتر په‌نجه‌ بنێ به‌ Power Button ( دوگمه‌ی داگیرساندن ) دا بۆ چونه‌ ناو FASTBOOT .

2. مۆبایله‌كه‌ت ڕه‌بت بكه‌ به‌ كۆمپیته‌ره‌كه‌ته‌وه‌ به‌ كێبڵی شه‌ریكه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌بێ كێشه‌ ڕه‌بت ببێت .

3. لەکۆمپیتەرەکەت بچۆ ناو ئەو فۆڵدەرى recovery ــە کە ( img ) ەکەى تێدایە , پاشان له‌سه‌ر كیبۆرد Shfit داگره‌ و له‌جێیه‌كی به‌تاڵ كلیكی ڕاست بكه‌ پاشان open command window here بكه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی command prompt له‌و جێیه‌ .

4. ئەم فرمانە بنوسە و ئینتەر بکە

كۆد:
fastboot erase cache

5. پاشان ئەمە

كۆد:
fastboot flash recovery Name.img

لەجێى وشەى Name ناوى ڕیکۆڤەریەکەى خۆت ( img ) ــەکە بنوسە کە داتگرت .


پاشان لەبەشى RECOVERY دا بەشى Install هەیە بۆ دابەزاندنى zip لە میمۆرى مۆبایلدا .
--------

چۆنیەتى دانانى ئەم img ـە بۆ Sony ::

سەرەتا ئەم فایلە داگرە :: داگــرتن . پاشان لەڕاڕ دەرى بکە و ئەو فایلە img ەى دایدەگرى بیخەرەناو ئەم فایلەوە کەبەناوى recovery ــیەوەیە

1. مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌ ، کەبەتەواوى کۆژایەوە دەست لەسەر Volume Up (زیادکردنى دەنگ ) ڕاگره‌ و ده‌ست لامه‌به‌ له‌گه‌ڵیدا مۆبایله‌كه‌ت ڕه‌بت بكه‌ به‌ كۆمپیته‌ره‌كه‌ته‌وه‌ به‌ كێبڵی شه‌ریكه‌ ، نزیكه‌ی 5 سانیەیەک دەست ڕاگرە تا گڵۆپى مۆبایلەکە دەبێت بە شین .

2. لەکۆمپیتەرەکەت بچۆ ناو ئەو فایلى recovery ــە کە ( img ) ەکەى تێدایە , پاشان له‌سه‌ر كیبۆرد Shfit داگره‌ و له‌جێیه‌كی به‌تاڵ كلیكی ڕاست بكه‌ پاشان open command window here بكه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی command prompt له‌و جێیه‌ .

3. ئەم فرمانە بنوسە و ئینتەر بکە

كۆد:
fastboot flash boot Name.img

لەجێى وشەى Name ناوى ڕیکۆڤەریەکەى خۆت ( img ) ــەکە بنوسە کە داتگرت .


پاشان لەبەشى RECOVERY دا بەشى Install هەیە بۆ دابەزاندنى zip لە میمۆرى مۆبایلدا .

--------

کۆتایى


دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#2
دەستت خۆشبێت کاک ئەحمەد ھەربژیت..
لەبەر ئەوەی بابەتەکە گشتیە گرنگ دەکرێت
وە ئەو Lenovo یە ئەوە نوێیە؟Smile
دواین 10 بابه‌ته‌كان

کوردستان ئەی نیشتیمانم


وه‌ڵام
#3
سوپاس برام Smile

برام هى مانگى یەکى 2013 ـیە , بەڵام کۆتا بەرهەمە و مواسەفاتى بەرزە و 4.2.2 ى لەسەرە وە جوانیشە Smile من زۆر موعجیبى بەرهەمەکانى lenovo ـم Smile

وه‌ڵام
#4
بەڕاستی شێوازێکی زۆر تەنک و جوانی ھەیە نایابە!!

وه‌ڵام
#5
دەست خۆش هەر بژی
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Soon we come back!
وه‌ڵام
#6
بەڵێ برا کوالێتى شتەکانیان بەرزە Smile

سوپاس

وه‌ڵام
#7
دەست و چاوتخۆش برام
سەرکەتوو بی
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ببورن ئەگەر وڵامی پەیامی تایبەتی و پرسیارەکان نەدەمەوە
کـــەم دێـــمـــە یـــانـــە
وه‌ڵام
#8
دةستت خوشبى
دواین 10 بابه‌ته‌كان

دووربه‌ له‌و كه‌سه‌ی له‌ ئه‌ده‌ب دووره‌

ماڵی بێ ئه‌ده‌ب ماڵی بێ نووره‌ ....




وه‌ڵام
#9
سوپاس بۆ ئێوە

وه‌ڵام
#10
ده‌ستت خۆش بیت كاك احمد به‌راستی بابه‌ته‌كه‌ت ماندووبونی پێوه‌ دیاره‌

هیوادارم له‌شت هه‌رساغ بێت نمونه‌ت زۆربیت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

گــه‌ر دوژمـن بـیـه‌وێ بـمـخـوات .. ده‌بــمه‌ ژه‌هــربــه‌گــه‌رووی ده‌چـمه‌خـوار
وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  {فێرکاری}دانانیkali له‌سه‌ر ئه‌ندرۆید ته‌نها له H4kurd KU.ANDROID 45 11،505 12-06-2017, 09:03 AM
دواین په‌یام: Hazhir ali
Thumbs Up (GT-I9500) نزمکردنه‌وه‌ی lollipop بۆ Ozcan Rom بێ كێشه ته‌نها له H4kurd KU.ANDROID 11 5،379 06-12-2017, 06:07 AM
دواین په‌یام: MhaMaD-HaCkeR
Rainbow ته‌نها له‌ H4kurd>> بووت لۆده‌ر +ڕیكه‌فه‌ری+ڕووت بۆ HTC One X Razar X Blade 8 3،230 07-30-2012, 07:41 AM
دواین په‌یام: Razar X Blade

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان