ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
پرسیار.. چۆن بتوانم سێرڤه‌ر بۆ به‌رنامه‌که‌م دابێنم..۳۰$ هه‌دیه
نووسه‌ری بابه‌ت:harem007 دواترین وه‌لام:345V5 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:142 كات:ئه‌مرۆ
کتێب:فێربوون و دروست کردنی ڤایرۆس
نووسه‌ری بابه‌ت:R3NW4 دواترین وه‌لام:Ebrahim.Killer ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:47 جاری بینراو:8525 كات:ئه‌مرۆ
چۆن cloud storage دروست دەکرێت
نووسه‌ری بابه‌ت:blood hacker دواترین وه‌لام:blood hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:790 كات:ئه‌مرۆ
جەیلبرەیک کردنی iOS 7 لەسەر هەموو ئایفۆنەکان, ئایپاد+ڤیدیۆ
نووسه‌ری بابه‌ت:AnGrY MaN دواترین وه‌لام:safan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:82 جاری بینراو:29098 كات:دوێنێ
سه‌رجه‌م هاكه‌كانی پووڵ لایڤ تاوه‌ر له‌ یه‌ك بابه‌ت چیتر له‌
نووسه‌ری بابه‌ت:T4KURD دواترین وه‌لام:Ebrahim.Killer ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:348 كات:دوێنێ
ته‌شفیر كردنی سێرڤه‌ر - Bypass Eset Nod32 RunTime
نووسه‌ری بابه‌ت:DyarKalari دواترین وه‌لام:shwan s shamal ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:10 كات:دوێنێ
VIP- دۆزینه‌وه‌ی شوێنی كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ فه‌یسبوك و ناسینی
نووسه‌ری بابه‌ت:Awder Mirza دواترین وه‌لام:karo ganje ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:57 جاری بینراو:2406 كات:11-21-2017
فۆتۆشۆپ:: دیزاینکردنی خشتەی یاریە وەرزشیەکان
نووسه‌ری بابه‌ت:goran hawlery دواترین وه‌لام:goran hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:134 كات:11-21-2017
هاوریان هه‌ریاریه‌كتان ئه وێ داوای بكه‌ن به هاكراوی بۆتانی داهێ
نووسه‌ری بابه‌ت:zrian azad دواترین وه‌لام:shyako ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:8 جاری بینراو:1344 كات:11-21-2017
یاری گالاکسی
نووسه‌ری بابه‌ت:abdwlxalqa دواترین وه‌لام:Daban Gd ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:474 كات:11-21-2017
جون ريبورت جارة سةر بكةم
نووسه‌ری بابه‌ت:shad85 دواترین وه‌لام:عەباس ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:143 كات:11-20-2017
داواکردنی وانه‌ی فێربوونی C++ به‌ زمانی کوردی
نووسه‌ری بابه‌ت:Reavar دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:5 جاری بینراو:1210 كات:11-18-2017
چۆنیەتی Install کردنی پڕۆگرامی Visual Studio 2010
نووسه‌ری بابه‌ت:[email protected] دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:594 كات:11-18-2017
وانەی دووەم ..فێربوونی زمانی سی پڵاس
نووسه‌ری بابه‌ت:Shkar H Sardar دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:522 كات:11-18-2017
پرسیارێک لەسەر instagram
نووسه‌ری بابه‌ت:OM AR دواترین وه‌لام:OM AR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:1431 كات:11-18-2017


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 3 ده‌نه‌گه‌كان - 3.67 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
25 بەشی نوێ لە ئەپی ڕێکخستنی iOS 11 کە پێویستە بیانزانی
#1
ئەپڵ لە مانگی ٤ وەشانی نوێی iOS 11 بەشێوەی تاقیکاری بڵاوکردەوە بۆ گەشەپێدەران و بەکار‌هێنەران وە لە مانگی ٩ بە شێوەی فەرمی بڵاوکرایەوە بۆ هەموو ئەو ئامێرانە پشتگری 64bt ئەکەن. لەم وەشانە کۆمەڵێ گڕانکاری زۆر ڕوویدا هەر لە سکوێریتی هەتا ڕووکاری وەشانەکەش بە تەواوەتی گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە.
لێرە باسی 25 گۆڕانکاری ئەکەین لە ئەپی ڕیکخستن Setting کە پێویستە بیانزانی.

١- دەسکاری کردنی بەشی کۆنترۆڵ سەنتەر
[وینه‌: control-center-featuers-ios-11-5.jpeg]
لەم وەشانە نوێیە بەشی کۆنترۆڵ سەنتەر زۆرترین گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینیوە، لەم وەشانە ئەتوانی فرمانی زیاتری بۆ زیاد بکەیت و ئیشیان پێ بکەیت، وە ئەپڵ لەم وەشانە تایبەتمەندی فەرمانی خێرا 3D Touch زیادکردوە بۆ ئایفۆن 6 ئایفۆن 5S لە بەشی کۆنترۆڵ سەنتەر. وە بۆ دەسکاریکردنی پێویستە بچیتە Setting دواتر Control Center دواتر Customize Controls لێرە ئەتوانی دەسکاری بەشی کۆنترۆڵ سەنتەر بکەیت و فەرمانی بۆ زیاد بکەیت و کەمی بکیتەوە
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-Customize-Control-Center.png]

٢- بێ ئاگا بوونی موبایلەکەت لە کاتی شۆفێری کردن
[وینه‌: Do-Not-Disturb-While-Driving-iOS-11.jpg]
ئەم تایبەتمەندیەش لە وەشانی iOS 11 زیادکرا واتا کاتێ کە تۆ شۆفێری ئەکەیت و ئەم تایبەتمەندیە ئیش پێئەکەت ئەوا بۆ زیاتر سەلامەتیت هیچ ئاگاداریەکت پێ ناگات تا ئەو کاتەی خۆت ئەم تایبەتمەندیە ئەوەستێنی وە ئەگەر پەیوەندیشت بۆ بێت ئەوا خودکارانە موبایلەکە پەیوەندیەکە ئەگەڕێنێتەوە و نامەیەک بۆ ئەو کەسە ئەنێرێت کە پەیوەندی کردوە وە ئەتوانی دەسکاری نامەکەش بکەیت. بۆ دۆزینەوەی ئەم تایبەتمەندیە پێویستە بچیتە Setting دواتر Do not Distrub وە دواتر لە بەشی Active ئەتوانی دەسکاری بکەی.
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-Do-Not-Disturb-While-Driving.png]

٣- بەشی خەزێنە یان زاکیرە
[وینه‌: iOS-11-hidden-features-2.jpeg]
لەم وەشانە گۆڕانکاری بەسەر بەشی خەزێنە هاتووە کاتێ ئەچیتە Setting دواتر General دواتر iPhone or iPad Storage بەشێوەیەک جیاواز ئەپەکان و گۆڕانکاریەکانت نیشان ئەدات.

٤- ئاگادارکردنەوەی پڕبوونی خەزێنە و کوژانەوەی ئەپەکان بە شێوەیەکی خودکارانە
[وینه‌: iOS-11-iPhone-Storage-Recommendations.jpeg]
هەر لە بەشی خەزێنە کاتێ نزیک ئەبێتەوە لە پڕ بوون ئەوا بەشێوەیەکی خودکارانە سیستەمەکە ئەو ئەپانە ئەکوژێنێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەکار نەهاتوون و وەک ئەوە وایە کە ئەپەکەت سڕیبێتەوە وە بۆ دووبارە ئیش پێکردنەوەی ئەچیتە ئەپەکە و ئیش پێ ئەکەیتەوە.

٥- وەستانی ئەپەکان لە ئیش کردن پاش لاچوون لەسەری
[وینه‌: iOS-11-background-app-refresh.jpeg]
لەم وەشانە نوێیە ئەگەر بچینە General دواتر Background App Refresh ئەتوانین ئەو ئەپانە دیاری بکەین کە کاتێک لا چوین لەسەری ئیتر لە ئیشکردن بوەستن بەمەش قورسایەکەی کەمتر ئەکەوێتە سەر موبایلەکە و هێڵی ئینتەرنێتەکە.

٦- کوژاندنەوەی موبایلەکە بەبێ دوگمەی پاوەر
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-Shut-Down-button-in-General.png]
ئەگەر بچینە General لە خواری خوارەوە ئەبینین لە ژێر بەشی ڕێست دوگمەی کوژاندنەوەی مبایل زیادکراوە ئەمەش زۆر باشە بۆ ئەو موبایلانەی کە دوگمەی پاوەریان لە ئیش کەوتوە.

٧- زایدکردنی بەشی AirDrop لە General

[وینه‌: iOS-11-Enable-AirDrop-Control-Center-3.png]
لە وەشانەکانی پێشوو بەشی AirDrop تەنگا لە کۆنترۆڵ سەنتەر هەبوو بەڵام لەم وەشانە لەبەشی General بەشێکی بۆ زیادکراوە.

٨- زیادکردنی بەشی Multitasking و بەشی Dock بۆ General لە ئایپاد
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-multtiasking-and-dock-iPad.png]
لەم وەشانە نوێیە گۆڕانکاری کراوە لە بەشی دۆک و مەڵتی تاسکینگ کە ئەم ٢ بەشە زیاد کراون لە General و ئەتوانی دەسکاری بکەی.

٩- تێکەڵ کردنی بەشی Siri لەگەڵ Search Section لە یەک بەشدا بە ناوی Siri & Search
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-Siri-and-Search.png]
لەم وەشانە هەردوو بەشی Siri و Search Section کراون بە یەک بەش لە Setting بە ناوی Siri & Search

١٠- بەشی فریاکەوتنی خێرا بە شێوەیەکی تازە
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-Emergency-SOS.png]
ئەم بەشە بەتەواوی نوێکراوەتەوە و ئێستا ئەتوانی دەسکاری بکەیت و چۆنێت بەکارهێنانەکەی بە ویستی خۆت ڕێک بخەیت

١١- وەستاندنی لە خۆوە کراونەوەی ڤیدیۆ لە ئەپ ستۆر
[وینه‌: disable-auto-play-App-Store-ios-11-1.png]
هەروەک و پێشتر وتمان کە لەم وەشانە سەرجەم بەشەکان بە تەواوی نوێ کراونەتەوە و هەروەها ئەپی AppStore بەهەمان شێوە نوێ کراوەتەوە وە کاتێک لە AppStore ئەچیتە سەر ئەپێک کە لە پشتەوەی ڤیدیۆ هەبێت ئەوا خودکارانە ڤیدیۆکە ئەکرێتەوە بەڵام لە Setting ئەتوانی ئەم کردارە بوەستێنی وەک لە وێنەکە دیارە.

١٢- وەستاندنی هەڵسەنگاندنی ئەپەکان و پیاچونەوەکانی AppStore لە Setting
[وینه‌: iOS-11-Disable-App-Store-Rating-Popups-2.png]
هەروەک لە خاڵی پێشوو ئاماژەمان پێکرد کە ئەپی ئەپستۆر گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە وە هەروەها لە Setting ئەتوانی بەشی هەڵسەنگاندن و پیچونەوەکان بوەستێنی لە ئەپستۆر.

١٣- دانانی ئەکاونتی نوێ جگە لە ئایکڵاود
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-Accounts-and-Passwords.png]
لە Setting بەشیک زیاد کراوە بە ناوی Accounts & Passwords کە ئەتوانی جگە لە ئایکڵاود ئەکاونتی دیکە وەک سکوێریتی بەکاربێنی.

١٤- نەهاتنی ئەو نامانەی کە مەترسیدارن
[وینه‌: iOS-11-Messages-Features-6.png]
ئەپڵ لەم وەشانە لە بەشی نامەکان لە ڕێکخستنی موبایلەکەت بەشێکی تازەی زیادکردوە وەک لە وێنەکە دیارە ئەویش بریتیە لەوەی کە موبایلەکە خودکارانە ئەو نامانە ئەسڕێتەوە کە مەترسیداربن.

١٥- زیادکردنی بەشی Live Photos بۆ FaceTime
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-FaceTime-Live-Photos.png]
ئەپڵ تایبەتمەندی Live Photosی بۆ ئەپی FaceTime زیاد کرد کە ئەتوانی لە کاتی پەیوەندی بەکاریبێنی وە لە Setting ئەتوانی ئەم تایبەتمەندیە ئیش پێ بکەی

١٦- زیادکردنی ٣ تایبەتمەندی دیکە بۆ سەفاری
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-Safari-Settings.png]
ئەپڵ لەم وەشانە ٣ تایبەتمەندی دیکەی بۆ سەفاری زیادکردوە کە خودکارانە خۆیان ئیش ئەکەن بەڵام بۆ کوژاندنەوەی پێویستە بچیتە Settings دواتر Safari دواتر ٣ تایبەتمەندیە نوێیەکە ئەبینی ئەوانیش Prevent Cross-Site Tracking, Block All Cookies, Camera & Microphone Access.

١٧- گواستنەوە وێنە و ڤیدیۆ بۆ کۆمپیتەر
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-Photos-Transfer-Originals.png]
ئەپڵ لەم وەشانە شێوەی وێنەکانی لە JPG گۆڕی بۆ HEIF کە هەمان دیقە و جوانی پێشووی هەیە و قەبارەشی کەمترە لە پێشوو وە لە کاتی گواستنەوەی بۆ کۆمپیتەر خودکارانە ئەگۆڕێتەوە بۆ JPG بەڵام بۆ ڕێگری لەمە ئەتوانی لە بەشی Photos لە خوار خوارەوە Automatic بگۆڕی بۆ Keep Originals بەمەش وێنەکانت تێک ناچن

١٨- تایبەتمەندی QR Code
[وینه‌: iOS-11-New-Settings-Disable-QR-Code-Scanning.png]
ئەپڵ لەم وەشانە تایبەتمەندی QR Code زیادکرد کە ئەتوانی لە ڕێی کامێرای موبایلەکەتەوە ئەو جۆرە کۆدانە سکان بکەیت و موبایلەکە ئەتوانێ بیان خوێنێتەوە وە بۆ کوژاندنەوە یاخود گەڵکردنی پێویستە بچیتە بەشی Camera لەوێ دەسکاری بکەی

١٩- کوژاندنەوەی Game Center بە تەواوی
[وینه‌: iOS-11-Disable-Game-Center-2.png]
ئەپڵ لەم وەشانە ڕێگەی بەبەکارهێنەرانی داوە تا بتوانن بە تەواوی ئەپی Game Center بکوژێننەوە بۆ ئەمەش پێویستە بچیتە بەشی Game Center لەوێ بیکوژێنیتەوە.

٢٠- دۆزینەوەی ئەپە ٣٢ بتەکان
[وینه‌: iOS-11-Check-for-32-Bit-Apps-4.jpg]
وەک ئاشکرایە کە وەشانی iOS 11 تەنها بۆ ئامێرە ٦٤ بتەکان ئەبێت و بۆ ئامێرە ٣٢ بتەکان نابێت وە هەروەها ئەم وەشانە پشتگیری ئو ئەپانە ناکات کە ٣٢ بتن وە بۆ بینینی ئەو ئەپانەی ٣٢ بتن پیویستە بچیتە بەشی General دواتر About دواتر Applications وە لێرە هەموو ئەوئەپانەت پیشان ئەدات کە لە موبایلەکەتن و ٣٢ بتن.

٢١- بەرز و نزمی ڕوونی ڕوونما (شاشە)
[وینه‌: iOS-11-auto-brightness-turn-off-5.png]
ئەپڵ لەم وەشانە تایبەتمەندی ڕوناکی ڕوونمای خودکار لە بەشی Display & Brightness گواستۆتەوە بۆ بەشی Accessibility وە لەوێ لەبەشی Display Accommodations دایناوە.

٢٢- تایبەتمەندی Smart Invert
[وینه‌: iOS-11-Secret-Dark-Mode-Smart-Invert-5.png]
ئەپڵ لەم وەشانە تایبەتمەندی Smart Invert ی زیادکرد کە زۆر نزیکە لە شێوازی تاریک Dark Mode وە بۆ ئیشپێکردنی ئەم شێوازە ناوێیە پێویستە بچیتە بەشی General دواتر Accessibility دواتر Display & Accommodations دواتر Invert Colours دواتر لێرە ئیش بەم تایبەتمەندیە بکەیت یان بیکوژێنیتەوە.

٢٣- نوسین لە سیری
[وینه‌: iOS-11-How-to-Type-to-Siri-iPhone-4.png]
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندیەکان iOS 11 بریتیە لە نوسین لە ناو سیری بۆ ئەوەی ئەم تایبەتمەندی ئیشبکات پێویستە بچیتە General دواتر Accessibility وە دواتر Siri لەوێ ئەتوانی ئەم تایبەتمەندیە ئیش پێ بکەیت یان بیکوژێنیتەوە.

٢٤- خودکارانە جوابدانەوەی پەیوەندیەکان
[وینه‌: iOS-11-Auto-Answer-Phone-Calls-5.png]
هەروەها یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لەوەی کە ئەتوانی هەرکاتێک پەیوەندیت پێوە کرا موبایلەکە خۆی جواب باتەوە وە خۆشت کاتەکەی بۆ دا ئەنێیت بۆ ئیشپێکردنی ئەم تایبەتمەندیە پێویستە بچیتە General دواتر Accessibility وە دواتر Call Audio Routing وە دواتر Auto-Answer Calling لێرە ئەتوانی ئیش بەم تایبەتمەندیە بکەیت و کاتەکەی بۆ دانێیت.

٢٥- پیشان نەدانی نوسینی ئاگاداریەکان
[وینه‌: iOS-11-Notification-Preview-Example.png]
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە بەشێکی تازە کە لە بەشی Notification زیادکراوە وە کاری ئەم بەشە ئەوە کە کاتێک بۆ نمونە نامەیەکت لە مەسنجەرەوە پێ ئەگات بەشێکی نامەکە دیارە بەڵام لەم بەشە ئەتوانی ئەوەش نەهێڵی تەنها ئەنوسرێت Notification وەک لە وێنەکەی سەرەوە دیارە، بۆ ئیش پێکردنی ئەم تایبەتمەندیە پیویستە بچیتە بەشی Notification دواتر بەشی Show Previews وە ئەتوانی لێرە وای لێبکەیت تەنها کە موبایلەکە کرابێتەوە وابێت یان هەموو کات وابێت یان هیچکاتێک وا نەبێت
[وینه‌: iOS-11-Disable-Notification-Previews-3.png]

ئەمە ٢٥ گۆڕانکاری بوو لە ئەپی ڕێکخستەن (Settings) تۆ کام گۆڕانکاریت بە دڵ بوو لە کۆمێنت بینوسە

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#2
Heart 
ماندوونەبیت ،
بەهیوای سەرکەوتن لە کارەکانی داهاتووتدا Smile

پاش بینینی چەند وشەیەکی بە کوردی کراو ، کە بەشێوەی ئاسایی خەڵکی وشەی دەرەکەی بۆ بەکاردەهێنن ، وەك هاندانێك بۆ بەڕێزت واتای ئەم وشانەمان لێقەبووڵبکە Smile :
Setting = ڕێکخستن
3D Touch = بەرکەوتنی 3د
Control Center = ناوەندی بەڕێوبەردن
Customize Controls = تایبەتمەندی ، چاککردنی بەڕێوبەرایەتی
Active = چالاک ، چالاکی
General = گشتی
Refresh = تازەکردنەوە
Background = پشتڕوونما
پاوەر = وزە
Search Section = بەشی گەڕان
Account -(s) = (هەژمار-(ەکان
Password -(s) = (تێپەڕەوشە -(کان
سکوێریتی = ئاسایش
Live Photos = وێنەی ژیاو ، وێنەی ڕاستەوخۆ
Prevent Cross-Site Tracking = قەدەغەکردنی دواکەوتن بەهۆیشوینەوە
Block All Cookies = چەقبەستکردنی هەموو بوخچەکانی ناسەرەوەی بەستەرەکان
Camera = ئامێری وێنەگرتن
Microphone Access = گەیشتن بە وەرگری دەنگ
Keep Original-(s) = پاراستنی بنچینە -(کان)
Automatic = خودکاری
Game Center = ناوەندی یاری
About = دەربارە
Applications = دابەزێنراوەکان
Display = ڕوو
Brightness = پرشنگ *پرشنگی ڕووناکی
Accessibility = توانای گەیشتن
Accommodations = شوێنی مانەوە ، شوێنی جێگیر
Display Accommodations = ڕووی شوێنی مانەوە
Smart Invert = دژی چالاکی ، ناچالاك
Call Audio Routing = ئامادەی ئاڕاستەکردنی دەنگی
Auto-Answer Calling = وەڵام دانەوەی خودکاری پەیوەندیەکان
Notification = ئاگاداری ، بانگەشە
Show Previews = پیشاندانی زیاتر ، پیشاندانی شێوە ، پیشاندان تایبەتمەندی




بەهیوای بەکارهێنانی زمانی "پەتی کوردی" ، بۆ لەناونەچوون و پەرەدان بەزمانی نەتەوەکەمان ...

لەکەم و کورتی و هەڵەمان ببوورن Smile
دواین 10 بابه‌ته‌كان

-->>--->>--->>> بەناوی خوایی گەورەو میهرەبان <<<---<<---<<--
-->>--->>--->>> ڕاستی ئەوەنیە کە مرۆڤ دەیبیستێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات <<<---<<---<<--
-->>--->> ڕاستی ئەوەیە کە مێژوو و ڕۆژگار دەیدات بە گوێی مرۆڤدا و پیشانی مرۆڤی دەدات پێی دەسەلمێنێت <<---<<--
وه‌ڵام
#3
دەست خۆش ماندوو نەبیت +5 بلە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

هاك بؤ كورد بيويستى بة طةبيبة و لة سةرةمةركداية 
وه‌ڵام
#4
(10-18-2017, 09:12 PM)Gold-blaw نوسراوه:  ماندوونەبیت ،
بەهیوای سەرکەوتن لە کارەکانی داهاتووتدا Smile

پاش بینینی چەند وشەیەکی بە کوردی کراو ، کە بەشێوەی ئاسایی خەڵکی وشەی دەرەکەی بۆ بەکاردەهێنن ، وەك هاندانێك بۆ بەڕێزت واتای ئەم وشانەمان لێقەبووڵبکە Smile :
Setting = ڕێکخستن
3D Touch = بەرکەوتنی 3د
Control Center = ناوەندی بەڕێوبەردن
Customize Controls = تایبەتمەندی ، چاککردنی بەڕێوبەرایەتی
Active = چالاک ، چالاکی
General = گشتی
Refresh = تازەکردنەوە
Background = پشتڕوونما
پاوەر = وزە
Search Section = بەشی گەڕان
Account -(s) = (هەژمار-(ەکان
Password -(s) = (تێپەڕەوشە -(کان
سکوێریتی = ئاسایش
Live Photos = وێنەی ژیاو ، وێنەی ڕاستەوخۆ
Prevent Cross-Site Tracking = قەدەغەکردنی دواکەوتن بەهۆیشوینەوە
Block All Cookies = چەقبەستکردنی هەموو بوخچەکانی ناسەرەوەی بەستەرەکان
Camera = ئامێری وێنەگرتن
Microphone Access = گەیشتن بە وەرگری دەنگ
Keep Original-(s) = پاراستنی بنچینە -(کان)
Automatic = خودکاری
Game Center = ناوەندی یاری
About = دەربارە
Applications = دابەزێنراوەکان
Display = ڕوو
Brightness = پرشنگ *پرشنگی ڕووناکی
Accessibility = توانای گەیشتن
Accommodations = شوێنی مانەوە ، شوێنی جێگیر
Display Accommodations = ڕووی شوێنی مانەوە
Smart Invert = دژی چالاکی ، ناچالاك
Call Audio Routing = ئامادەی ئاڕاستەکردنی دەنگی
Auto-Answer Calling = وەڵام دانەوەی خودکاری پەیوەندیەکان
Notification = ئاگاداری ، بانگەشە
Show Previews = پیشاندانی زیاتر ، پیشاندانی شێوە ، پیشاندان تایبەتمەندی




بەهیوای بەکارهێنانی زمانی "پەتی کوردی" ، بۆ لەناونەچوون و پەرەدان بەزمانی نەتەوەکەمان ...

لەکەم و کورتی و هەڵەمان ببوورن Smile

زۆر سوپاس برا گیان داواکەت ئەکەمە سەرچاوم

Heart All things i am thinking about is iOS
وه‌ڵام
#5
(10-19-2017, 03:20 AM)new viros نوسراوه:  دەست خۆش ماندوو نەبیت +5 بلە

زۆر سوپاس برا گیان

وه‌ڵام
#6
دەست خۆش برام Heart هەر سەرکەوتووبیت

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#7
(11-10-2017, 09:21 AM)Hackulo نوسراوه:  دەست خۆش برام Heart هەر سەرکەوتووبیت

سوپاس برا گیان

وه‌ڵام
#8
دەستت خۆش برا گولەکەم زۆر بەجوانی رونت کردۆتەووەو بابەتەکەت رازاندۆتەوە بژی
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#9
(11-15-2017, 07:19 PM)mazhar apo نوسراوه:  دەستت خۆش برا گولەکەم زۆر بەجوانی رونت کردۆتەووەو بابەتەکەت رازاندۆتەوە بژی

زۆر سوپاس مامۆستا گیان

وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان