هــاك بــۆ كـورد
پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات[کۆتایی] - وه‌شانی چاپكردن

+- هــاك بــۆ كـورد (http://h4kurd.com/h4kurd)
+-- به‌ش: --== General ==-- (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-6.html)
+--- به‌ش: ده‌نـگ و ره‌نـگ (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-48.html)
+--- بابه‌ت: پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات[کۆتایی] (/thread-73758.html)

لاپه‌ره‌كان: 1 2 3 4 5


پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات[کۆتایی] - AnGrY MaN - 09-27-2013

ئەم کاتەتان باش...

پێشبڕکێ کۆتایی پێهات وە ١٥ براوە دەستنیشان کران بە سوود وەرگرتن لە مالپەری random.org

٥ بەژداربووی یەکەم بەبێ چونە نێو تیرو پشک بەژداربوون وە ١٠ەی تر بە تیرو پشک وە لە خوارەوە ناوی براوەکان دادەنێنم بە رێزبەندی: (ئەکاونتی یوتیوب):


كۆد:
Barzan asead
Dana Karkuky
Shkar Aras
Wrya Ronaldo
Mono Ssi
Hama Best
Kakalaw abdulla
Rajan Bahjat
Kosrat3d
xgamehackerz
Younis hsmat
Mukhlis Hawler
Akam Jaza
Khoshawe Abdulla
Kozher Ethitical H

پیرۆزتان بێت و سوپاس بۆ بەژداریتان.

لە یوتیوب بە مەسج سیریال نەمبەری بەرنامەکەتان بۆ دەنێرم

بەم شێوەیە مەسج دەکەنەوە لە یوتیوب:.


کرتە لەسەر ئەکاونتەکەت بکە لەسەرەوە پاشان کرتە لەسەر ڤیدیۆ مانیجەر بکە

[وینه‌: 4kyn.jpg]

پاشان لای راست کرتە لەسەر ئینبۆکس بکە و مەسیجەکەی من دەبینی بە ناونیشانی: پیرۆزت بێت - تۆ براوە بووی

[وینه‌: 5bg3.jpg]



---------------------


پێشبڕکێی یانە، پێشبڕکێیەکە ماوە ماوە دەکرێت و تێیدا چەندین خەڵات بۆ ئەندامان دیاری کراوە کە بەژداری دەکەن. لە یەکەم پێشبڕکێش چەند سیریال نەمبەرێکی بەرنامەی WIN X HD VIDEO CONVERTE مان بۆ ئامادە کردوون. جێی ئاماژەیە هەموو سیریال نەمبەرەکان لە لایەن دارێژەرانی بەرنامەوە بۆمان دەنێردرێن.

هەر وەک دەزانن چەندین بەرنامەی گۆڕینی فۆرماتی ڤیدیۆیی هەیە، وە هەریەکەیان باشی و خراپی خۆی هەیە، بەڵام خاڵی لاوازی زۆرێکیان ئالۆزیە بۆ بەکارهێنان (بۆ زۆرێک لە سەرەتاکان). بەلام وین ئێکس هەم لە رووی دیزاینەوە زۆر سادە و نوێیە وە هەمیش لە کار کردندا زۆر چوست و چالاکە. و چەند فرمانێکی گرنگی تیایە:

١-داگرتنی ڤیدیۆ لە یوتیوب + گۆرینی فۆرمات بۆ فۆرماتێکی ڤیدیۆیی یان دەنگی.
٢-گۆڕینی فۆرماتی هەموو ڤیدیۆیەک بۆ هەر جۆرێک کە دەتەوێ + گۆرینی بۆ فۆرماتی ئامێرەکانی وەک ئایفۆن و ئایپۆد و هتد

گەر بێت و بتەوێت ئەم بەرنامەیە بکرێت دەبێ ٣٦ دۆلار بدەیت. بەڵام خۆشبەختانە بۆ ئەوانەی لەم پێشبرکێیە دەیبەنەوە بەخۆرایی سیریال نەمبەرەکەیان پێ دەدرێت و دەتوانن سودی لێ ببینن.

بۆ بەژداری کردن دەبێ ئەم خاڵانەی خوارەوە رەچاو بکەیت.

١- لە ڤیدیۆیەک باسی ئەم بەرنامەیەم کردووەو تواناکانیم روون کردۆتەوە. سەیری بکە. پاشان لە بەشی کۆمێنت کۆمێنتێک لەسەر ڤیدیۆکە بنووسە . بۆ نموونە چ رایەکت لەسەر بەرنامەکە هەیە.





http://www.youtube.com/watch?v=Kqfoc3pG9cU


٢- سەردانی پەیجی فەرمی هاک بۆ کورد بکە لە فەیس بووک و لایکی بکە. پاشان لەوێ لەسەرەوە پۆستە جێگیرەکە دەبینی، لەوێ کۆمێنتێک بنووسە و لەنێو دوو کەوانەدا ناوی یوزەر نەیمی یویتوبەکەت بنووسە تا راستەوخۆ ناوت بچێتە نێو تیر و پشک.

https://www.facebook.com/h4kurd.team


٣- بۆ ئەوەی چەنسی بردنەوەت زیاتر بێت. بابەتەکەی فەیست بووک + پەیجی یانە لای خۆت شەیر کە بەمەش ناوت دووجار لە لیستەکە دەنووسرێت.

٤- ئەو ٥ کەسەی کە یەکەم ٥ کۆمێنت لەسەر ڤیدیۆکە و بابەتەکە دەنووسێت لە پەیج ئەوە بەبێ چونە نێو لیست سیریال نەمبەرەکەی پێ دەدرێت. لەگەل کۆتایی هاتنی پێش برکێ.

٥- بۆ داگرتنی بەرنامەکە سەردانی ماڵپەری سەرەکی بکەن:
http://www.winxdvd.com/hd-video-converter-deluxe/

پێشبڕکێی یانە لە ١٠/١٠/٢٠١٣ کۆتایی پێ دێت. پاشان ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوەو ناوی براوەکان دەنووسرێت.

تێبینی: مەرجە کۆمێنت لە هەردوو شوێن بکەیت واتە هەم لە یوتیوب و هەم لە پۆستەکەی فەیسبووک. گەر نا بەداخەوە ناوتان ناچێتە پێشبڕکێەوە.


تێبینی: گەر بەژداری ناکەی هەوڵی تێکدانی مەدە. هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی (بە دانانی سیریالی فەیک) ئەوە پلەی ئاگەدار کردنەوەت بە رێژەی ٢٠٪ زیاد دەبێت.


ئەوەی ئێمە دەیکەین پێی دەڵێن Giveaway (شتێک کە بەخۆرایی دەیبەخشی)، خەڵکانی تر لە ولاتانی پێگەیشتوو ئەمە دەکەن خاستەن یوتیوبەرەکان. ئەمەش چۆنە، یەکێک لە یوتیوب ڤیدیۆکانی زۆر سەیر کراوە، کۆمپانیای دیاری کراو پەیوەندی پێوە دەکات و چەند بەرهەمێکی خۆی بە خۆرایی بۆ دەنێرێت تا بە خەلکی پیشان بدات و پاشان هەنێ لەو بەرهەمانە بکاتە دیاری بۆ بینەرەکانی. ئینجا ئەمە پرۆگرام + کەڤەر + کۆمپیوتەر + سمارت فۆن + هاردوەیر و شتی تریش دەگرێتەوە.

هەندێکی تریش گیڤ ئەوەی دەکەن بەلام خۆیان بەرهەمەکان دەکڕن.

بەهیوای بەژداری

هەرشاد بن.


AnGrY MaN
H4KurD-TeaM


RE: پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات - *[email protected]* - 09-27-2013

دەست خۆش برام پۆستەکە دانەنراوە لەپەیج

هەروەها بۆت ئەگوازمەوە بەشى دەنگ و ڕەنگ Heart


پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات - barzanc - 09-27-2013

دەست خۆش جوانت رون کردۆتەوە
ئەوە من یەکەم کەسم

کاکە بابەت ھێشتا نەنوسراوە لە پەیجەکە


RE: پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات - KinG-WolF - 09-27-2013

دەستت خۆش برا


پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات - rzgar koye - 09-28-2013

به‌به‌ته‌كه‌ له‌ په‌یجه‌كه‌ دا نه‌نراوه‌ له‌گه‌ڵ رێزم


پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات - danyal xambarr - 09-28-2013

من ئةوةندة شارةزانيم بةهيواي سةركةوتنن بؤ ئيوة ان شاللة ركابريكي بائ ئةبيت لة نيوان ئةندامان


پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات - AnGrY MaN - 09-28-2013

سوپاس بۆ بەژداریتان. لە فەیس بووک پۆستەکەم کرد زHeart


پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات - lovee - 09-28-2013

کرد،مBig GrinBig GrinBig Grin


پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات - Mstafa King - 09-28-2013

ده‌ست خۆش Heart


پێشبڕکێی یانە - بەژداری بکە بۆ بردنەوەی خەڵات - bahman qaladzay - 09-28-2013

دەست خۆش بەس بەخوای بەرای من bigasoft-total-video-converter ئەمەلەهەمویان باشترە هەموجۆرە ڤیدیۆوسەوتیک ئەگۆڕیت