هــاك بــۆ كـورد
به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك : 28/11 - وه‌شانی چاپكردن

+- هــاك بــۆ كـورد (http://h4kurd.com/h4kurd)
+-- به‌ش: --== General ==-- (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-6.html)
+--- به‌ش: ده‌نـگ و ره‌نـگ (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-48.html)
+--- بابه‌ت: به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك : 28/11 (/thread-71510.html)

لاپه‌ره‌كان: 1 2 3 4 5


به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك : 28/11 - Hitler47 - 08-29-2013

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

سڵاوی خوایی گه‌وره‌تان لێبێت هاوڕێیان ئه‌م كاته‌تان باش


هاوڕێیان ئه‌م هه‌وڕێت باسێك له‌به‌رنامه‌یه‌ك بكه‌م كه‌ به‌به‌هێزترین به‌رنامه‌ دێته‌ ژماردن له‌مڕۆدا بۆدروست كردنی
میوزیك به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ زۆربه ئاسانی ئه‌توانی فێریی ببیت به‌رنامه‌یه‌ك هیچ كێشه‌یه‌كت بۆدروست نه‌كات له‌ڕوویی
به‌كارهێنانیـی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ (FL studio) ڕه‌نگه‌ زۆرێكتان ناوتان نه‌بیستبێت ئه‌وه‌ش به‌هۆیی زۆر به‌كار نه‌هێنانی له‌ناو خۆمان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كێـشی زۆر سوكه‌ له‌چاو به‌رنامه‌كانی تر گه‌ر به‌راوردیی بكه‌یت كـێشی زۆر سوكه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ئیشی چاك ئه‌كات به‌رنامه‌یـی FL studio به‌پێچه‌وانه‌یی زۆربه‌یی به‌رنامه‌كانی تر ئه‌توانی به‌بێ ئه‌كتیف كردن به‌كاربهێنی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ڵام بۆ هه‌رجارێك كه‌به‌رنامه‌كه‌ت داخسته‌وه‌ په‌ڕه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌كڕینی به‌رنامه‌كه‌ و پلۆگینه‌كه‌ پێشوازیت لێ ئه‌كات ...
سایتی سه‌ره‌كی FL studio سایتی (.image-line.com) سه‌ره‌كیه‌تی ئه‌م سایته‌ هه‌ر نه‌ك به‌رنامه‌یی FL studioبه‌ڵكوو زۆرشتی باشی پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك كردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌یی دیجه‌یان یان یه‌كێك له‌ میكسه‌ریان هه‌یه‌ به‌رنامه‌یكی تایبه‌تی داناوه‌ بۆ ئه‌وانیش به‌ناویـی (DECKADANCE) ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ سوودی زۆره‌ من نام هه‌وێت باسی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تێكه‌ڵ بكه‌م به‌بابه‌تێك كه‌تایبه‌ته‌ به‌ FL studio
سه‌ره‌تا بۆ داگرتنی FL studioسایتی سه‌ركه‌ی به‌كار بهێنه‌
http://www.image-line.com/downloads/flstudiodownload.html
گه‌ر نه‌ت ویست له‌وێ داون لۆدی بكه‌یت لێره‌ داون لۆدی بكه‌
http://www.softpedia.com/progDownload/FL-Studio-Download-493.htmlگه‌ر له‌وێش پێت باش نه‌بوو لێره‌
http://www.brothersoft.com/download-fl-studio-66439.html
گه‌ر داون لۆدد كرد ئینسته‌ڵی بكه‌ هیچ شتێكی ناوێت به‌نێكست ده‌پێ ئه‌كات هه‌ر به‌ویش كۆتایی دێت ...

ده‌م هه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ و ساكار كه‌مێك ڕوون كردنه‌وه‌ بده‌م له‌سه‌ریی !

[وینه‌: 702264524.png]

1 : گه‌ر به‌وردیـی سه‌یریی بكه‌یت ئه‌توانم ئاماژه‌یی پێبكه‌م وه‌ك گڵۆپێك كه‌ڕه‌نگی( پرته‌قاڵ) یـی ئه‌نوێـنێـت ئه‌م به‌شه‌ واتا به‌شی 3 ئیش ده‌كات گه‌ر بیهێنیته‌ خواره‌وه‌ ڕه‌نگی ئه‌گۆڕێت بۆ (سه‌وز) ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌فرمانه‌كانی4 ئیش ده‌كات
دواتر ده‌ست پێده‌كات به‌ پله‌یی وه‌ ستۆپ وه‌ ڕیكۆرد


2 : سێمپڵ واتا پارچه‌ میوزیكێكی كه‌م ئه‌توانیت داخڵی ئه‌م به‌شه‌یی بكه‌یت بی ئه‌ویش له‌ته‌نیشتی هه‌یه‌ سه‌وت به‌رز كردنه‌وه‌ و نزم كردنه‌وه‌ وه‌ سه‌وت دان به‌لایی R , L دا وه‌ ئه‌توانی شت هاورده‌ بكه‌یت له‌به‌شی 5ڕا بۆ به‌شی 2

3 : ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خاڵی 2وه‌مه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌توانی به‌كلیكی لایی چه‌پ پڕی بكه‌یته‌وه‌ به‌كلیكی لایی ڕاست ڕه‌شی بكه‌یت خانه‌ بچووكه‌كه‌كان

4 : چه‌ن به‌شێكی گرنگه‌ له‌لایی چه‌په‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌م 1 هێنانی به‌شێك كه‌ ئه‌توانی گۆرانی داخڵی ئه‌و به‌شه‌ بكه‌یت بێ ئه‌و به‌شه‌ وابزانه‌ نیوه‌یی به‌رنامه‌كه‌ت به‌كار نه‌هێناوه‌ چوونكه‌ بۆ خه‌زن كردنی میوزیكه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وێوه‌ ده‌بیت
2وه‌م هێنانی به‌شی 2وسێ كه‌له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كردووه‌ ئه‌توانیت به یه‌كلیك توڵباڕیی به‌شی 2 و 3لابه‌ریت به‌یكلیك بی هێنیته‌وه‌ 3 كلیك له‌به‌شی سێیه‌م بكه‌ (پیانۆ ڕیۆڵ) بۆت ئه‌كرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش تۆ كیبۆدرت لانیه‌ ئه‌ت هه‌وێت به‌ ماوس ئیش بكه‌یت4 بۆ ئه‌مه‌ سودیی هه‌یه‌ هه‌روه‌ك به‌شی 2وه‌م به‌یك كلیك به‌شی5 نامێنێت به‌یه‌ك كلیك دێته‌وه‌ ئه‌م به‌شه‌ 5 به‌شێكی زۆر گرنگه‌ گشت ئیفێكته‌كان ئه‌توانی له‌ویا بی خه‌یته‌ سه‌ر پارچه‌ میوزیكه‌كه‌و یان گۆرانیه‌ دیاریی كراوه‌كه‌ و ....


چه‌ن پرسیارێك دێته‌ پێش له‌ ئیش پێكردنی دا !
1 : ئایه‌ ئه‌توانی گۆرانی ده‌سكاری بكه‌یت
به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م فیدیۆیه‌ بكه‌ن بۆخۆم بۆم ئاماده‌كردوون





2 : ئایه‌ ئیف ئێڵ ستۆدیۆ هیچ پلۆگینێكی هه‌یه‌ بۆ مۆسیقا لێدان
به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه‌ چۆن نیه‌تی هه‌یه‌تی بۆ نمونه‌






پرسیاریكی تر زۆر ئه‌كرێت چۆن خۆم فێربكه‌م سه‌یری ئێره‌ بكه‌ به‌ده‌یان فێركاریی ئه‌بینیته‌وه‌
http://www.youtube.com/results?search_query=fl+studio+tutorial&oq=FL+studio+t&gs_l=youtube.1.2.35i39l2j0l8.75269.80673.0.84761.12.12.0.0.0.0.1600.6214.0j3​j3j0j1j2j2j0j1.12.0...0.0...1ac.1.11.youtube.rPUuW2kgUD0


من لێره‌ كۆتایی به‌بابه‌تكه‌ دێنم هه‌ر به‌ڕێزێك هه‌ر پرسیارێك هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌ یان هه‌یی بوو ئه‌توانێت كێشه‌كه‌یی خۆیی بخاته‌ڕوو منیش هاوكاریی ئه‌كه‌م ئینشه‌لله‌



RE: به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك - Hangaw_HawlerY - 08-29-2013

ده‌ست خۆش بیت


به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك - Night_Wolf - 08-29-2013

دەستت خۆشبێت براکەم


RE: به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك - Hitler47 - 08-29-2013

سوپاس گوڵه‌كانHeart


به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك - -RedHat- - 08-29-2013

ده‌ست خۆش ماندیبوونت پێوه‌ دیاره‌ برام Big GrinBig GrinWink


به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك - AnGrY MaN - 08-30-2013

دەست خۆش برام، ماندوو نەبیShy


به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك - Hama_xhacker - 08-30-2013

ده‌ست خۆش ماندو نه‌بیت


RE: به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك - zhiar sad - 08-30-2013

دەست خۆش برا


RE: به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك - Hitler47 - 08-31-2013

سوپاس هاوڕێێ چاو گه‌شه‌كانم Heart


RE: به‌رنامه‌ی Fl Studio به‌هێزترین به‌رنامه‌ی دروست كردنی میوزیك - kwra FBI - 08-31-2013

dasttt xosh HeartHeartHeart