هــاك بــۆ كـورد
چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - وه‌شانی چاپكردن

+- هــاك بــۆ كـورد (http://h4kurd.com/h4kurd)
+-- به‌ش: --== Games ==-- (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-109.html)
+--- به‌ش: یاریه‌كانی ئیكسبۆكس - Xbox (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-110.html)
+--- بابه‌ت: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو (/thread-25773.html)

لاپه‌ره‌كان: 1 2 3 4 5


چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - spider - 01-26-2012

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

سڵاو له‌ ئه‌ندامان و سه‌رپه‌رشتیارانی یانه‌ خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم كه‌بتوانم خزمه‌تێكی بچوك به‌یانه‌ بكه‌م هه‌رچه‌ند من له‌مێژه‌ له‌م یانه‌ نایابه‌دا به‌شدارم به‌ڵام بوارم نه‌بووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بابه‌ت بنووسم چونكه‌ ته‌نها وه‌ك میوانێك سودم له‌ بابه‌ته‌كانی یانه‌ وه‌رگرتووه‌ وه‌ هیوادارم له‌كه‌موو كورتیم ببورن

سه‌باره‌ت به‌جۆكه‌ركردنی (xbox360) زۆر رێگه‌ هه‌یه‌ بۆجۆكه‌ركردنی (xbox360) به‌ڵام هه‌ندێكیان ئاڵۆز و گرانن سه‌باره‌ت به‌كه‌سی سه‌ره‌تایی : به‌ڵام ئه‌م رێگه‌یه‌ی كه‌ من باسی ده‌كه‌م رێگه‌یه‌كی زۆر ئاسان و كه‌م تێچووه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك بتوانێت ئه‌م كاره‌به‌سه‌ركه‌وتوویی بكات ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ ئاماده‌ بكات:-
تێبینی : به‌چه‌ند وانه‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌ك باسی جۆكه‌ركردنه‌كه‌ ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی به‌ئاسانی لێی تێبگه‌ن
پێویستیه‌كان بۆ جۆكه‌ركردنی ((XBOX360) ) ه‌كه‌ت
1 كۆمپیوته‌رێكی دیسك تۆپ كه‌سیسته‌می ویندۆزی له‌سه‌ر دابه‌زێندرابێت واباشتره‌ ویندۆزی (7) له‌سه‌ر دابه‌زێنرابێت بۆ به‌دوور بوون له‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك.وه‌سه‌پۆرتی درایڤی ((XBOX360) ) بكات چونكه‌ هه‌ندێك كۆمپیوته‌ر سه‌پۆرتی درایڤی ((XBOX360) ) ناكات واته‌ له‌ به‌رنامه‌ی جۆكه‌ركردنه‌كه‌دا درایڤه‌كه‌ ده‌رناكه‌وێت وه‌ پێویسته‌ شوێنی ساتا یا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ بگۆریت یان ده‌توانیت سود له‌ كارتی
(VIA 6421) وه‌ربگریت كه‌هه‌مان كارت بۆده‌كات كه‌په‌یوه‌ستی ده‌كه‌یت به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه‌
2 ته‌له‌فزیۆنێك هه‌رجۆرێك بێت بۆئه‌وه‌ی (XBOX360) ه‌كه‌تی پێوه‌ په‌یوه‌ست بكه‌یت ئه‌گه‌ر (XBOX360) په‌یوه‌ست نه‌كه‌یت به‌ته‌له‌فزێۆنه‌كه‌وه‌ ره‌نگه‌ دوای چه‌ند خوله‌كێك ئۆتۆماتیكی (XBOX360) بكوژێته‌وه‌
3 ئامێری (XBOX360) ته‌نها جۆری (paht) وه‌ پێویسته‌ درایڤی (XBOX360) جۆری (drive liteon ) بێت وه‌یه‌كێك بێت له‌م مۆدێلانه‌
( FW/ 74850C ) ( FW/ 83850C V2) (FW/ 93450C ) (FW/ 83850C)
4 واباشتره‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌كۆمپیوته‌رو ته‌له‌فزێۆن و ئێكس بۆكسه‌كه‌ت سه‌رچاوه‌ی كاره‌باكه‌یان له‌ (UPS) وه‌ربگریت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ركاره‌با كوژایه‌وه‌ كتوپر كاره‌كه‌ت لێتێك نه‌چێت و له‌كاری خۆت به‌رده‌وام بیت
[
u]به‌رنامه‌ پێویسته‌كان بۆ كاری جۆكه‌ركردن[/u]

1 به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی و پیویست (JUNGLE FLASHER 1.92 ) تایبه‌ت به‌كاری جۆكه‌ركردن http://www.mediafire.com/?zid5lixwfdkherb
2 به‌رنامه‌ی (Microsoft .NET Framework Version 2.0) یان ڤێرژنی (3.5.1 )یان (4)
http://www.microsoft.com/download/en/details.aspx?displaylang=en&id=19
3 فریموێری هاك كراو نوێترین ڤێرژن كه‌ بریتییه‌ له‌ (lt-plus 3.0) وه‌ فریموێری ئه‌صڵی ( stock firmware )
http://www.mediafire.com/?cdcdoh2oabot9lo
پاش ئاماده‌كردنی هه‌موو پێویستیه‌كان و دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كان ئه‌واده‌ستده‌كه‌ین به‌كاری جۆكه‌ركردنه‌كه‌

وانه‌ی دووه‌م

چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی (DVD KEY) له‌ (FIRME WARE) درایڤه‌كه‌ت لێره‌دا پێویستمان به‌ (ck3 probe) ده‌بێت بۆ ده‌رهێنانی كلیله‌كه‌ له‌ فریموێره‌كه‌ ئه‌صلیه‌كه‌
ده‌توانیت خۆت درووستی بكه‌یت به‌سوود وه‌رگرتن له‌ كێبڵی پاوه‌ری درایڤی ئێكس بۆكسه‌كه‌ت
چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی ئه‌م كێبڵه‌
ئه‌مانه‌ ئاماده‌بكه‌
1 سویچێكی دوو قاچ
2 ده‌رزییه‌ك
3تیپێك
4 له‌حیم
5 كاویه‌
3 پارچه‌یه‌ك وایه‌ر

پاشان كێبڵه‌كه‌ به‌م جۆره‌ درووست بكه‌و ئاماده‌ی بكه‌

1 وایه‌ری ژماره‌ (5) له‌ ناوه‌راست دا توێكڵه‌كه‌ی كه‌مێك لێبكه‌ره‌وه‌ و وایه‌رێكی تۆزێك درێژی پێوه‌ له‌حیم بكه‌ وه‌ سه‌ره‌كه‌ی تری ده‌رزیه‌كی پێوه‌ له‌حیم بكه‌
2 هه‌رله‌ژێر وایه‌ری ( 5 ) دا راسته‌وخۆ وایه‌ری ژماره‌ ( 6) هه‌یه‌ له‌ ناوه‌راستدا بیقرتێنه‌ پاشان سویچێكی دووسه‌ر پێوه‌ له‌حیم بكه‌ واته‌ هه‌رسه‌رێكیان له‌حیم بكه‌ به‌ سه‌رێكی سویچه‌كه‌وه‌ پاشان هه‌ریكه‌له‌ ده‌رزیه‌كه‌و سویچه‌كه‌ به‌ تیپ بپێچه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهیچ شتێك نه‌كه‌وێت تاوه‌كو كاری پێویستی خۆی پێده‌كه‌یت

ئێستا كێبڵه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆكاری جۆكه‌ركردنه‌كه‌ بۆ ده‌رهێنای (DVD KEY) درایڤی (xbox360) ه‌كه‌ت ده‌توانیت سود له‌ م ڤیدیۆیانه‌ وه‌ربگریت بۆ درووست كردنی كێبڵه‌كه‌



یان ئه‌م ڤیدیۆیه‌




وانه‌ی سێ یه‌م

جۆكه‌ركردنی(XBOX 360 Phat Lite-on DVD ) به‌نوێترین جۆكه‌ر (LT+ 3.0)
دوای نوێكردنه‌وه‌ی داشبۆردی (xbox360) به‌ نوێترین داشبۆرد كه‌بریتیی یه‌ له‌ (2.014699)
ئه‌وا هه‌موو جۆره‌درایڤه‌كانی ئه‌م مۆدێلانه‌
(FW 74850C -FW 83850C-FW 83850C V2-FW 93450C )
ده‌گۆرێت بۆ ئه‌م فریموێره‌ ئه‌صڵیه‌ ( 02510C )
بۆكردنه‌وه‌ی (xbox360 ) سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌



نوێترین داشبۆرد لێره‌ دابه‌زێنه‌
http://www.xbox.com/system-update-usb
وه‌له‌فایلی راره‌كه‌ ده‌ری بهێنه‌ پاشان بیگوازه‌ره‌وه‌ بۆ فلاش میمۆریه‌ك وه‌په‌یوه‌ستی بكه‌ به‌ ئێكس بۆكسه‌كه‌ته‌وه‌ ئیش به‌ ئێكس بۆكسه‌كه‌ بكه‌ و چاوه‌روانی نوێبوونه‌وه‌ی داشبۆرده‌كه‌بكه‌



تێبینی : بابەت نوێ کرایەوە و وانەی چوارەرمیش لێرە زیادی کرد




هه‌نگاوه‌كانی ده‌رهێنانی كلیلی درایڤه‌كه‌ به‌وێنه‌وه‌ پاشان به‌ ڤیدیۆ
1 درایڤی ئێكس بۆكسه‌كه‌ به‌هۆی كێبڵی ساتاوه‌ ده‌گه‌یه‌نین به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه‌
وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره‌[img][وینه‌: t1iS5-Q3Gh_180907547.jpg][/img]
وه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ [img][وینه‌: jeaE5-OK33_878422570.jpg][/img]
2 ئه‌و كێبڵه‌ی كه‌دروستمان كردو ئاماده‌مان كرد سه‌رێكی په‌یوه‌ست ده‌كه‌ین به‌ درایڤه‌كه‌وه‌و سه‌ره‌كه‌ی تریشی به‌ بۆردی ئێكسبۆكسه‌كه‌وه‌
وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌
[img][وینه‌: 66PKj-p6xN_708768429.jpg][/img]
3 سوییچه‌كه‌ له‌سه‌ر (on) دا بنێ پاشان ئێكسبۆكسه‌كه‌ ئیش پێبكه‌ دڵنیابه‌كه‌ سویچه‌كه‌ له‌سه‌ر (on) ده‌بینیت ئێكسبۆكسه‌كه‌ ئاسای ئیشده‌كات و چاوی درایڤه‌كه‌ ده‌جوڵێت
4 كۆمپیوته‌ره‌كه‌ بخه‌ره‌ئیش
5 به‌رنامه‌ی (JungleFlasher.0.1.92.Beta(304)) بكه‌ره‌وه‌ وه‌ فاێلێك له‌ناو فۆڵده‌ری (libusb) دایه‌ بیهێنه‌ره‌ده‌ره‌وه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌
[img][وینه‌: l5Vj2-o0ET_541592176.png][/img]
بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بێ كێشه‌ ئیش بكات له‌ویندۆزی (7) دا بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی (JungleFlasher.0.1.92.Beta(304) بكه‌یته‌وه‌ ئه‌وا كلیكی راست له‌سه‌ر ئایكۆنی به‌رنامه‌ی (JungleFlasher.0.1.92.Beta(304) بكه‌و (run as administrator) هه‌ڵبژێره‌ پاشان به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌كار بی كێشه‌
[img][وینه‌: c82aE-5oMD_409381569.jpg][/img]
6 له‌به‌رنامه‌ی (JungleFlasher.0.1.92.Beta(304) كلیك بكه‌له‌سه‌ر
(dvd key 32) وه‌كلیكی ئه‌مه‌بكه‌ (I/O Port) ده‌بینیت به‌رنامه‌كه‌ زانیاره‌یه‌كانی تایبه‌ت به‌ درایڤه‌كه‌ت پیشان ده‌دات وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌[img][وینه‌: 0Q1uU-0Suy_901496986.png][/img]
( ئه‌مه‌ به‌مه‌رجێك كۆمپیوته‌ره‌كه‌ سه‌پۆرتی درایڤه‌كه‌ت بكات ده‌نا هیچ پیشان نادادات جگه‌ له‌ زانیاری درایڤه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ خۆی )
7 ئێستا ئاماده‌به‌ كلیك (phat key) بكه‌ نامه‌یه‌ك دێت كلیكی (yes) بكه‌ وه‌
[img][وینه‌: 1QqVR-50ro_646558780.jpg][/img]
به‌خێرایی سویچی كێبڵه‌كه‌ بخه‌ره‌سه‌ر ( of ) وه‌ ده‌رزی یه‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر ئه‌م شوێنه‌(mpx01) له‌ سه‌ربۆردی درایڤی ئێكسبۆكسه‌كه‌
[img][وینه‌: bV33T-A5mw_47921051.JPG][/img]
پاشان سویچه‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر (on) وه‌ ده‌رزیه‌كه‌ لامه‌به‌ باهه‌ر له‌سه‌ر خاڵه‌كه‌بێت
8 نامه‌یه‌كی تر بۆ دێت نوسراوه‌(extract complete) ئێستا ئاگاداربه‌ ده‌رزی یه‌كه‌ لابه‌ره‌و كارت پێی نه‌ما
9 ئێستا سویچه‌كه‌ بخه‌ره‌سه‌ر ( of) پاش ( 5 ) چركه‌ سویچه‌كه‌ بخه‌ره‌سه‌ر (on) نامه‌یه‌كی تردێت كلیكی (ok) بكه‌
10 له‌م هه‌نگاوه‌دا زۆرئاگاداربه‌ ئه‌م پێنج
( key - serial - inquiry - identify -dummy ) فایله‌ یه‌ك له‌دوای یه‌ك (save) بكه‌ چونكه‌ ئه‌م فایلانه‌ بریتین له‌ كلیلی درایڤه‌كه‌ت وه‌به‌بێ ئه‌م كلیله‌ ناتوانیت ئێكسبۆكسه‌كه‌ت جۆكه‌ربكه‌یت وه‌له‌به‌ده‌ستدانی ئه‌م فایلانه‌ ره‌نگه‌ هه‌رگیز نه‌توانیت یاری به‌ ئێكسبۆكسه‌كه‌ت بكه‌یت نه‌یاری كۆپی وه‌نه‌یاری ئه‌صڵی
11 له‌ كۆتایدا كلیله‌كه‌ لای خۆت بپارێزه‌ چونكه‌ له‌داهاتودا ئه‌گه‌ر جۆكه‌ری تازه ده‌رچوو ئه‌واكلیله‌كه‌ ئاماده‌یه‌و له‌به‌رده‌ستدایه‌ وه‌ پێویستت به‌م رێگایه‌ نابێت دووباره‌
تێبینی ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بویت هه‌موو هه‌نگاوه‌كان دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت]
ده‌توانیت سودله‌م ڤیدیۆیه‌ وه‌ربگریت بۆ جێ به‌جێكردنی كاره‌كه‌ت



وانه‌ی پێنجه‌م

به‌كارهێنانی كلیله‌كه‌ بۆ كاری جۆكه‌ركردنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ فریموێری (lt plus 3.0)
1 به‌رنامه‌ی (JungleFlasher.0.1.92) بكه‌ره‌وه‌ وه‌ كلیكی
(Firmware Tool 32) بكه‌ پاشان كلیكی ئه‌مه‌ (open source firmware)
[img][وینه‌: V0i8B-pX1k_301988653.png][/img]
بكه‌ وه‌ ئه‌و پێنج فایله‌ی خه‌زنت كردبوو ته‌نها كلیكی ئه‌م (Dummy.bin)فایله‌یان بكه‌وه‌ كلیكی (open)
[img][وینه‌: 4RarW-S28f_239282888.jpg][/img]
نامه‌یه‌ك دێت كلیكی (no) بكه‌ راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ناوبه‌رنامه‌كه‌
[img][وینه‌: 3A7gU-5lqW_955170408.jpg][/img]
2 كلیكی ئه‌مه‌ (open target firmware) لێره‌دا فایلی جۆكه‌ره‌كه‌
[img][وینه‌: 5c7X0-tRTq_410076162.jpg][/img]
هه‌ڵبژێره‌كه‌بریتییه‌ (LTPlus-0251-v3.0) ته‌نها ئه‌م فایله‌ چونكه‌ ته‌نها كارمان به‌م فایله‌یه‌ وه‌هه‌موو درایڤه‌كانی (lite on) ئه‌م جۆكه‌ره‌ی بۆده‌بێت وه‌ ئه‌م فایله‌ له‌ناو فۆڵده‌ری (firmware) دایه‌ كه‌له‌وانه‌كانی پێشواد دات به‌زاندووه‌
[img][وینه‌: 6AWti-I20r_839779678.jpg][/img]
یان راسته‌وخۆ لێره‌وه‌ دایبه‌زێنه‌ http://www.mediafire.com/?vwxd1q6p33d6ya8
3 كلیكی ئه‌مه‌ بكه‌ (spoof source to target ) بۆئه‌وه‌ی كلیله‌كه‌ له‌ فرمیموێره‌ ئه‌صڵیه‌كه‌وه‌ كۆپی بێت بۆ فریموێره هاك كراوه‌كه‌
[img][وینه‌: jv4qT-8T2M_515830112.jpg][/img]
4 كلیكی ئه‌مه‌ (mtk flash 32) بكه‌ پاشان كلیكی ئه‌مه‌ بكه‌ (lite -on erace)
بۆ ئه‌وه‌ی فریموێره‌ ئه‌صڵیه‌ بسرێته‌وه‌ و له‌ پاشدا فریموێره‌ هاككراوه‌ بخه‌ینه‌ شوێنی
[img][وینه‌: eW35F-fo6V_102178439.png][/img]
5 دوو نامه‌ دێت له‌ یه‌كه‌میاندا كلیكی (yes ) بكه‌ كه‌ پێت راده‌گه‌یه‌نێت
[img][وینه‌: Dg342-QKra_858179460.png][/img]
ئایا دڵنیایت له‌وه‌ی كه‌ كلیله‌كات پاشه‌كه‌وت كردووه‌ و پاشان فریموێره‌كه‌ ده‌سرێته‌وه‌ له‌ نامه‌ی دووه‌م دا ئاگاداربه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ كلیكی (yes) بكه‌ به‌ڵام پاش كلیكردن راسته‌وخۆ به‌ خێرایی سویچی سه‌ركێبڵه‌كه‌ بخه‌ره‌سه‌ر (off) وه‌ به‌خێرایی بیخه‌ره‌وه‌ سه‌ر (on)
[img][وینه‌: 2e24t-GpSO_570767043.jpg][/img]
وه‌ پێویسته‌ له‌ شوێنی زانیاری درایڤه‌گه‌ت ئه‌م نوسینه‌ به‌دی بكه‌یت (drive in vendor mode) ئه‌گه‌ر نه‌بوو كرداره‌كه‌ دووباره‌بكه‌ره‌وه‌ تاوه‌ كو ده‌رده‌كه‌وێت وه‌له‌ لای راسته‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م نوسینه‌ (serial flash with status 0x72) بێت وه‌ئه‌گه‌ر وانه‌بوو دوباره‌ی بكه‌ره‌وه‌
[img][وینه‌: 6b5dj-PLB1_825836855.jpg][/img]
6 ئیستا درایڤه‌كه‌ له‌ (vendor mode) دایه‌ هه‌ر له‌م په‌یجه‌دا كلیكی (write) بكه‌ چاوه‌رێ بكه‌ تاوه‌ كو فریموێره‌كه‌ كۆپی ده‌بێت
[img][وینه‌: XAkX4-5jb4_752711800.jpg][/img]
ئه‌م نوسینه‌ (write verified ok ) ده‌رده‌كه‌وێت
[
7 كلیكی ئه‌مه‌ (Outro/ ATA Reset ) بكه‌ پاشان نامه‌یه‌كی ده‌ستخۆشیت بۆدێت وه‌ك ئه‌مه‌ (key has been tested and verified thanks C4eva)
[img][وینه‌: ayP8v-13DG_684838192.jpg][/img]
ده‌توانیت سوود له‌م ڤیدیۆیه‌ وه‌ربگریت بۆزیاتر تێگه‌یشتن



ئێستا به‌سه‌ركه‌ووتویی (xb0x360 drive / lite on) جۆكه‌ر كرد ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ درایڤه‌كه‌ت له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌ و په‌یوه‌ستی بكه‌یت به‌بۆردی ئێكس بۆكسه‌كه‌ته‌وه‌ به‌هۆێ كێبڵی ساتاكه‌وه‌ وه‌ واباشتره‌ كێبڵێكی تربه‌كاربهێنیت بۆ كاره‌باكه‌ی چونكه‌ ئه‌وه‌ی خۆی سویچه‌كه‌ت پێوه‌ په‌یوه‌ست كردوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌رزیه‌كه‌
له‌كۆتایدا برۆ یاریه‌كی كۆپی بخه‌ره‌ناو درایڤه‌كه‌و تاقیبكره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئیشی كرد كه‌واته‌ كاره‌كه‌ت به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام داوه‌ ده‌نا له‌ هه‌نگاوه‌كاندا هه‌ڵه‌یه‌كت كردووه‌
تێبینی من به‌رپرس نیم له‌ هه‌رهه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ تووشی ده‌بێت و كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت
من خۆم زۆربه‌سه‌ركه‌وتوانه‌ ئێكس بۆكسه‌كه‌م جۆكه‌ر كردووه‌ یاریه‌كان ئیش پێده‌كات

له‌كۆتایدا هیوام سه‌ركه‌وتنتانه‌ له‌ كاره‌كه‌دا


RE: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - ali_it_KingCobra - 01-26-2012

ده سته كانت خوش به ريز, بابه ته كه ت به سوده به راستي.
به هيواي كاري جوانتر .



RE: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - spider - 01-26-2012

چاوه‌روانی وانه‌ی چواره‌م بن تاوه‌كو ڤیدیۆیه‌كان به‌رزده‌كه‌مه‌وه‌و ئاماده‌ی ده‌كه‌م بۆتان
وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ تێیدا ماندوو بووم به‌بێ ره‌زامه‌ندی نووسه‌ر بلاوی مه‌كه‌نه‌وه‌ له‌یانه‌كانی تردا


RE: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - ACTION GAMER - 02-06-2012

براکەم دەستت خۆش بیت من وانەلەی تریشم زیاد کرد لە ناو ئەم بابەتە بۆ ئەوەی بتوانین بابەتەکە گرنگ بکەین و سوودی لی وەر بگرن


بژیت


RE: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - spider - 02-09-2012

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك ئه‌كشن به‌راستی خۆم نه‌م ده‌زانی بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ست بكه‌م به‌یه‌كه‌وه‌ دووباره‌ ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م .


RE: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - muhammed - 02-23-2012

brakam lalae halder amam bas krd wte am rigaya xbox akat sur akat HuhHuhConfusedConfused


RE: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - spider - 02-23-2012

سڵاو بۆ په‌یامه‌كه‌ت به‌رێز جۆكه‌ركردنی ئێكس بۆكس هیچ په‌یوه‌ندی یه‌كی به‌ گڵۆپی سوره‌وه‌ نیه‌
وه‌ ئه‌م رێگایه‌ هیچ جیاوازی یه‌كی نی یه‌ له‌گه‌ڵ رێگاكانی تردا وه‌ ئه‌م رێگایه‌ له‌زۆربه‌ی سایته‌ ئه‌وروپیه‌كاندا باسكراوه‌ و سه‌ركه‌وتوه‌ و وه‌هیچ جیاوازیه‌كی نی یه‌ دیاره‌ ئه‌و كه‌سه‌ی وای پێوتویت یان شاره‌زایی كه‌می هه‌یه‌ یان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو كه‌س خۆی ئێكس بۆكسه‌كه‌ی جۆكه‌رنه‌كات وه‌ جوان بابه‌ته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌و تاقیبكه‌ره‌وه‌ " من خۆم ئه‌م رێگایه‌م به‌كارهێناوه‌و هیچ كێشه‌یكم نیه‌ له‌ ئیش پێكردنی یاریه‌كان دا .


RE: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - Back|TracK - 03-04-2012

ده‌ست خۆش گه‌ر مه‌ جالم هه‌ بێت ده‌ی که‌م گه‌ر کێشه‌شم هه‌ بوو پرسیار ده‌که‌م بابه‌ته‌کانت زۆر به‌ سودن بژی


RE: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - Acacin - 06-29-2012

دەست خۆش زۆر بەسودە


RE: چۆنیه‌تی جۆكه‌ركردنی (XBOX360 ) هه‌نگاو به‌هه‌نگاو - Sharo Kirkuki - 06-30-2012

ده‌ست خۆش زۆر به‌سوده‌ HeartHeart