هــاك بــۆ كـورد
چۆن بە کیبۆردی بلوتوز لە ئەندرۆید بە کوردی بنووسم؟ - وه‌شانی چاپكردن

+- هــاك بــۆ كـورد (http://h4kurd.com/h4kurd)
+-- به‌ش: --== Android OS ==-- (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-101.html)
+--- به‌ش: پرسیاركردن له‌ ئه‌ندرۆید Android Questions (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-103.html)
+--- بابه‌ت: چۆن بە کیبۆردی بلوتوز لە ئەندرۆید بە کوردی بنووسم؟ (/thread-124382.html)



چۆن بە کیبۆردی بلوتوز لە ئەندرۆید بە کوردی بنووسم؟ - Karmand.Gharib - 09-08-2019

سڵاو و ڕێز...

من کیبۆردی بلوتوز بۆ مۆبایل و تابلێتی ئەندرۆید بەکار دەهێنم، پرسیارێکم لەوبارەیەوە هەیە ئەگەر بتوانن هاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم.

تەختەکلیلی کوردیم لە ئەپستۆرەوە دابەزاندووە، بە کیبۆردی تەچ واتە کیبۆردی ئاسایی مۆبایلەکە خۆی دەتوانم کوردی بنووسم و کێشەم نییە. بەڵام کە کیبۆردە بلوتوزەکە کۆنێکت دەکەم ناتوانم بە کوردی بنووسم، چونکە لە Setting بەشی Physical keyboard زمانی کوردی تێدا نییە، تەنیا چەند زمانێکی دیاریکراو هەیە، تەنیا بەو زمانانە دەتوانیت بە کیبۆردەکە بنووسیت. ئایا چارەسەر چییە؟ چۆن بە کیبۆردی بلوتوز لە ئەندرۆید بە کوردی بنووسم؟

ئەوەندی سێرچم کردبێت بۆم دەرکەوتووە، ئەو تەختەکلیلانەی کە تا ئێستا بۆ زمانی کوردی دروستکراون هەموویان Virtual Keyboard ن و تەنیا بۆ کیبۆردی تەچی ناو مۆبایلەکە خۆی ئیش دەکەن، تائێستا تەختەکلیل بۆ Physical Keyboard واتە بۆ کیبۆردی وایەرلێس و بلوتوز لە ئەندرۆید دروست نەکراوە.

بۆ زانیاریتان هەمان کیبۆرد کاتێک لەگەڵ کۆمپویتەر کۆنێکتی دەکەم کێشەی نییە و دەتوانم بە کوردی بنووسم. کێشەکە پەیوەندی بە ئەندرۆیدەوە هەیە کە لە بەشی Physical Keyboard یان لە هەندێک مۆبایل ناوی ئەم بەشە External Keyboard ە زمانی کوردی تێدا نییە.

سوپاستان دەکەم ئەگەر هاوکاریم بکەن، یان ئیمەیلی کەسێکی شارەزا لەو بوارەم بدەنێ تا پەیوەندی پێوە بکەم.

ڕێزم هەیە بۆتان.