هــاك بــۆ كـورد
هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) - وه‌شانی چاپكردن

+- هــاك بــۆ كـورد (http://h4kurd.com/h4kurd)
+-- به‌ش: --== Games ==-- (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-109.html)
+--- به‌ش: یاریه‌كانی ئیكسبۆكس - Xbox (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-110.html)
+--- بابه‌ت: هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) (/thread-116254.html)



هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) - ad.blue - 06-18-2016

سڵاوتانلێبێت هاوڕێیانم، ئەمڕۆ لە یانە دەگەڕآم و بابەتێکی زۆر زۆرم بەرچاو کەوت لە یانە کە پرسیاریان کردووە ئایا چۆن ئێکسبۆکسەکەم بکەم بە ئۆنڵاین؟؟ یاخوو دەیانگووت ئێکسبۆکس ڵایڤ چیە، بۆیە بڕیایرم دا هەموو پرسیارەکان بهێنم و وەڵامیان بدەمەوە و وەڵامەکانیان لە بابەتێکی جوان و قەشەنگ دابنێم.
فەرموون:

سەرەتا دەبێت بچی لە بازاڕ بیکەی بە لایڤ یاخوود ئۆنڵاین، ئەگەر جۆرە نوێیەکانە(واتە بە دوگمە کاربکات) ئەوە بە ٤٠ هەزار دەکرێت بە ئۆنڵاین، بەڵام ئەگەر کۆنەکانە(ئەوانەی کە بە لەمس کاردەکەن)، ئەوە بە ٢٠ هەزار بۆتی دەکەنێ، دوای ئەوە دەچیت بۆ ناو سیستەم لە ئێکسبۆکسەکەت سیستێم، رەبتی بکە بە وایفایەکەت، ئێستا ئێکسبۆکسەکەت ئۆنڵاینە، بەڵام کارناکات، چوونکە دەبێت کارتیشی تێبکەیت، جۆری کارتەکان:

١٤ ڕۆژی: ٧،٥٠٠
٣٠ ڕۆژی: ١٥،٠٠٠
٣ مانگی: ٢٥،٠٠٠
١ ساڵی: ٦٠،٠٠٠
بەس هەتا پێت دەکرێت چواردەڕۆژیەکە مەکڕە، ئەگەر زۆر یاری دەکەیت، ئەوا ٦٠ هەزاریەکە لە هەمووی قازانجترە، دواتر لە سایتی xbox.com, ئێکسبۆکس گۆڵد دادەگریت و بە ئەکاونتێکی هۆتمەیڵ یان ئاوتڵووک دەچیتە ژوورەوە و جۆری کارتەکەت هەڵدەبژێریت، و ناو و تەرتیبات و شتی ئاوا دەنووسی و ڕەقەمی کارتەکەت دەنووسی و سەیڤی دەکەیت، دواتر دەچیتە سەر ئێکسبۆکسەکەت و بە ئینتەرنێتی ڕەپت دەکەیت و دەچیتە سەر شوێنی پرۆفایڵ، لەوێ داونڵۆاد پرۆفاڵە دادەگریت و جهۆۆس ەختعتعنگ پرۆفعلە دادەگریت و ئیمەیڵ و پاسسوۆڕدەکەت لێدەدەیت و ئێستا تۆ لە ناوی ئۆنڵاینی بە کەیفی خۆت یاری پێبکە، ئەگەر هەر پرسیارێکیشت هەبوو دەتوانیت لە کۆممێنت دایبةێت و بە پشتیوانی خوای گەورە بە زووترین کات وەڵامتان دەدەمەوە.


RE: هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) - Turan - 06-18-2016

ده‌ست خۆش ماندوونه‌بیت ئێستا ئامێری Xbox One هه‌یه‌ ماوه‌ی 3-4 ساڵ ده‌بێت ئه‌و خۆی ئه‌كاونته‌كه‌ی ئۆنلاینه‌ واته‌ ره‌بته‌ به‌ خه‌ته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه‌ یاریه‌كانی بكه‌یته‌ ئۆنلاین ، به‌مزوانه‌ش Xbox One S ده‌رده‌چێت زۆر ناوازه‌یه‌ و دیقه‌ی 4Kــیه‌...

دووباره‌ ده‌ست خۆش


RE: هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) - Musa Kill - 08-02-2016

ئةري لة لايف ياريةكان بة بارةية دةبيتة بةلاش


RE: هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) - Turan - 08-02-2016

(08-02-2016, 04:28 PM)Musa Kill نوسراوه:  ئةري لة لايف ياريةكان بة بارةية دةبيتة بةلاش

زۆریان كاتێك شریته‌كه‌ ئه‌كرێت 2-3 رۆژ دیاریه‌ ئه‌توانیت به‌ فری بیكه‌یت...


RE: هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) - Ñālî - 08-02-2016

ده‌ست خۆش بێت برا زانیاریەکی باشە


RE: هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) - bryar mohamad - 08-02-2016

دەست خۆشبیت برام


RE: هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) - Rasty kurd - 09-21-2016

برام ئەگەر هاتوو کردت بە ئۆنلاین کە کارتی دێدا نەمە ئەتوانی یارەییە 1000کەنی پێ بکەیت بە ئۆفلاین


RE: هەمووشتێک دەربارەی xbox live(online) - mhamadale - 11-10-2016

dast xoshbe

bas prdeare yareake xbox dadanen batorent chon akreta xbox wa